Accessibility links

سەرۆکی تورکیا هەموارکردنی دەستوری وڵاتەکەی پەسەند دەکات


سەرۆکی تورکیا پـرۆژەی یاسای هەموارکردنی دەسـتوری وڵاتەکەی پەسەندکرد، ئەوەی مانگی ڕابردوو لە لایەن پەرلەمانەوە پەسەندکرا بە مەبەستی گۆڕینی سیستەمی وڵات بۆ سەرۆکایەتی.

ئۆفیسی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی ئەمڕۆ هەینی لە بەیانـنامەیەکدا گوتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پـرۆژە یاسای هەموارکردنی دەسـتوری واژوکرد و ڕەوانەی سەرۆکایەتی حکومەتی کردووە تاوەکو بڵاوبکرێتەوە و پاشان لە ڕیفراندۆمێـکی گشتیدا دەنگی لەسەر بدرێت.

بن عەلی یەڵدرم سەرۆک وەزیری تورکیا لە لێدوانێـکیدا لەم بارەیەوە گوتی ڕۆژی سازکردنی ڕیفراندۆمەکە دیاریکراوە و لە 16 ی مانگی چوار ئەنجام دەدرێت.

21 ی مانگی یەکی ڕابردوو، پەرلەمانی تورکیا بە دەنگی 339 لە کۆی 550 پەرلەمانتار پـرۆژەکەی پەسەندکرد.

ئەگەربێت و لە ڕیفراندۆمەکەدا بە دەنگی زیاتر لە 50% ی دەنگدەران پەسەندکرا، ئەوا پـرۆژەکە دەبێتە یاسا و سیستەمی وڵاتەکە لە پەرلەمانیـیەوە دەبێت بە سەرۆکایەتی و بەوەش شیانی هەیە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هەتا ساڵی 2029 لە پـۆستی سەرۆکایەتیدا بمێنێتەوە.

XS
SM
MD
LG