Accessibility links

تورکیا نزیکەی 300 لە پاسەوانانی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی دەسـتگیردەکات


کاربەدەسـتێـکی تورکیا دەڵێت دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی لە پاش کۆدەتا شـکستخواردووەکەوەی هەینی ڕابردوو، 283 پاسەوانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی وڵاتیان دەسـتگیرکردووە.

ئەم پاسەوانانە سەر بە هێزێـکی تایبەتن کە بارەگاکەی لە نێو کۆشـکی سەرۆکایەتیـیە لە ئەنکەرە و بە لایەنی کەم لە 2500 ئەفسەر و سەرباز پـێـکهاتووە.

پـێشتر کەناڵی تەلەفیزیۆنی CNN تورک ڕایگەیاند دەسەڵاتداران فەرمانی دەسـتگیرکردنیان بۆ 300 ئەندامی هێزی پاسەوانی سەرۆکایەتی دەرکردووە و ئەوانەی هەتا ئێستا دەسـتگیرکراون لە ئەنکەرەن.

هاوکات حکومەت 10856 پاسپـۆرتی پـوچەڵ کردووەتەوە، ئەمەش وەکو هەوڵێـک بۆ ڕێگەگرتن لە هەڵاتنی خاوەنەکانیان بۆ دەرەوەی وڵات. لەو پاسپـۆرتانە نزیکەی 10 هەزار پاسپـۆرتیان لە هەردوو جۆری سەوز و خۆڵەمێشی فەرمین. دەشڵێن خاوەنی پاسپـۆرتەکان دەسـتگیرکراون یان هەڵاتوون.

پاسپـۆرتی سەوز بۆ فەرمانبەرانی سیڤیل و پەرلەمانتارانی پـێشووە کە بۆ هەندێـک وڵات ڤیزایان ناوێت. پاسـپۆرتی خۆڵەمێشیش بۆ کاردارانی حکومی و وەرزشوانانە.

XS
SM
MD
LG