وا هێدی هێدی خه‌ریکه خه‌ڵکی بێ ئومێد ده‌بن له ده‌رهێنانه‌وه‌ی که‌سـانی زیندوو له ژێر داروپه‌ردوی شوێنه داڕماوه‌کانی ئاکامی بومه‌له‌رزه‌که‌ی وان‌دا.
کاربه‌ده‌سـتانی تورک ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ شه‌ممه کۆتایی به هه‌وڵه‌کانی گه‌ڕان ده‌هێنن. به‌شیر ئه‌ته‌لای جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا گوتویه‌تی هێشـتا له چوار شوێندا گه‌ڕان به‌رده‌وامه، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵانه‌ش بۆ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ کۆتایی‌یان پـێدێت.
له‌وه‌تای ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردوو بومه‌له‌رزه‌که به گوڕی 7.2 له ناوچه‌ی وانی دا نزیکه‌ی 230 به زیندوویی هێنراونه‌ته ده‌رێ، دوایـین که‌سیان گوڕێـکی 12 سـاڵانه.
ڕۆژی شه‌ممه کاربه‌ده‌سـتان گوتوویانه ژماره‌ی گیان له‌ده‌سـتدانه‌کان به فه‌رمی گه‌یشـتووه‌ته 582 که‌س. گوتووشیانه 455 که‌س له‌وانه له ناوچه‌ی ئه‌ردیش بوون. ده‌شڵێن 4 هه‌زار که‌سیش برینداربوون.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م کاره‌سـاته، سه‌رما و سۆڵه‌ش بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی دیکه له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی به‌بێ ماڵ و حاڵ ماونه‌ته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه ڕۆژی هه‌ینی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند که‌وا کۆمه‌ک ڕه‌وانه‌ی لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه‌که ده‌کات. گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا جۆن کربی گوتی کۆمه‌که‌کان له ڕۆژی شه‌ممه‌وه به فڕۆکه ڕه‌وانه ده‌کرێن.