بومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز له ناوچه‌ی وانی ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیای داوه و به سه‌دان کوژراو و برینداری لێـکه‌وتۆ‌ته‌وه.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه زیانی ته‌واوی گیانی نه‌زانراوه، به‌ڵام به‌پـێی ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی تورکیا به لایه‌نی که‌م 75 که‌س کوژراون و 150 که‌سی دیکه برینداربوون.
ده‌زگای چاودێری جیۆلۆجی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه و له کاتژمێر 10:41 به کاتی جیهانی بومه‌له‌رزه‌یه‌ک به گوڕی 7.2 پـله به پـێوه‌ری ڕێخته‌ر له پارێزگای وانی داوه.
جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا به‌شیر ئه‌ته‌لای ده‌ڵێت 25 هه‌تا 30 باڵه‌خانه و شوێنی نیشته‌جێی خه‌ڵـکی له گوندی ئه‌ردیش داڕماون و هه‌روه‌ها 10 ی دیکه‌ش له شـاری وان.
سه‌رۆکی شـاره‌وانی ئه‌ردیش داوای کۆمه‌کی به په‌له ده‌کات و ده‌ڵێت ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵـکی گیانیان له‌ده‌سـتداوه
دوابه‌دوای بومه‌له‌رزه به‌هێزه‌که چه‌ند بومه‌له‌رزه‌یه‌کی سووک ڕوویانداوه. هه‌روه‌ها له زۆر ناوچه ڕۆژهه‌ڵات تورکیا هه‌ستی پـێکراوه.
له‌و باره‌یه‌وه خه‌جیجان فارقین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له دیاربه‌کرد ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:12 خوله‌كه.