Accessibility links

جێگری سەرۆک وەزیر: تورکیا لەوانەیە سزای ئابووری بخاتە سەر هۆڵەندا


نەعمان قورتولموشی جێگری سەرۆک وەزیری تورکیا وتی وڵاتەکەی لەوانەیە سزای ئابوری بخاتە سەر هۆڵەندا ڕۆژێک دوای ئەوەی کۆمەڵێک سزای دیبلۆماسی خستە سەر هۆڵەندییەکان لەچوارچێوەی کێشەکانی نێوان دوو وڵاتەکەدا.

قورتولموشی لەمیانەی گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ کەناڵی هەواڵی سی ئێن ئێنی تورکدا ئەم لێدوانەیدا و وتیشی ئەنقەرە لەم قۆناغەدا باڵێۆزەکەی لە هۆڵەندا ناکشێنێتەوە.

شایەنی باسە تورکیا لەماەی ڕابردوودا توڕەبوو لە حکومەتەکانی هۆڵەندا و ئەڵمانیا دوای ئەوەی ئەو دوو وڵاتە نەیانهێشت لێدوان بدرێت بۆ کۆبوونەوەکانی هاوڵاتیانی تورکی لەو وڵاتانە.

قورتولموش ڕەتیشی کردەوە کە تورکیا بەبێ هۆ ویستبێتی ناکۆکییەکان زیاتر بێت لەگەڵ هۆڵەندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG