Accessibility links

گرژی یەکانی نێوان تورکیا و دێنماڕک سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌فتار له‌ گه‌ڵ داعش


بەریتانیا بە پێی ڕاپۆرت سەبارەت بە ئەو ڕاپۆرتانە تووڕەیە کە دوو لە وڵاتیانی لە نێو نزیکەی ٢٠٠ ملیتان دابوون کە بەرپرسانی تورکیا گرتبوویانن ئەوانەی بە ٤٩ بارمتەی تورک پێک گۆڕانەوە کە داعش گرتبوونی.

گرژی یەکانی نێوان تورکیا و دێنماڕک

ده‌مه‌ته‌قه‌یه‌کی په‌ڕه‌گرتووی دیپڵۆماتی له‌ نیون تورکیا و دێنمارک سه‌باره‌تبه‌ ئازاد کردنی پیاوێکی تورکیا له‌ گۆڕێ دایه‌ که‌ ده‌سترێژی له‌ نووسه‌رێک و چالاکێکی دژی موسڵمان کرد. ئه‌و پیاوه‌ک، که‌ مانگی سێپتامبر پولیس ئازادی کرد وه‌ک به‌شێک له‌ ده‌نگۆی پێکه‌وگوڕێنی 49 بارمبته‌ بوو له‌ ده‌ستی داعش دابوو، ئێستا باوه‌ڕده‌کرێت تێکه‌ڵ به‌ ئه‌و گرووپه‌ ڕادیکاڵه‌ له‌ سوریا بووه‌. په‌یامنیری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دۆریان جۆنز له‌ ئیستانبوڵه‌وه‌ ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌ کردووه‌.

گومانلێکراوەکه‌ تەمەن ٢٧ سالی بە ناوی باسیل حەسەن بە ڕەچەڵەک لوبنانی یە و حکومەتی دێنمارك بە دوای ناوبراودا دەگەڕێت لە بەر ئەوەی هەوڵی کوشتنی نووسەرێکی دانمارکی بە ناوی لارس هێدێگارد دا، کە بە ڕەخنەگرێکی ئیسلام ناسراوە.

بە پێی پولیسی دێنماڕک، گومانلێکراوەکە لە ئەو ڕۆژەی دەسترێژی کرد لە دانمارک بۆی دەرچوو و لە سوریا ماوه‌یه‌ک مایه‌وه‌ پێش ئەوەی لە فڕۆکەی خانەی ئاتاتورک لە ئیستانبول بگیرێت لە دەمێکدا هەوڵی دەدا لە مانگی چوار بە پاسپۆرتێکی قەڵب بچێتە نێو تورکیا.

لە لێدوانێکدا وەزارەتی دەرەوە تورکیا گوتی حەسەن دوای ئەوەی بڕیارەکانی دادوەری بە باشی لە سەری جێ بە جێ کرا ئازاد کرا.

بە پێی ڕاپۆرتەکانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن، ئەو لە ئەو کاتەوە چۆبوو بۆ سوریا و تێکەڵ بە دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شام ناسراو بە "داعش" ببوو.

وتارنووسی باری دیپلماسی سمیە ئێدز لە ڕۆژناوی ئەل تەرەف و ماڵپەڕی ئەل مانیتۆر هوشداری دەدات کە دەمەتەقەی نێوان تورکیا و دێنماڕک سەبارەت بە ئازاد کردنی ئەو کەسە چاوەڕوانی ناکرێت بە خێرایی چارەسەر بێت.

ئێدز:

"بە ئاشکرا دێنماڕکێکان زۆر تووڕەن. ئێمە لێدوان و ئاخاوتنمان لە کەسانی هەرە پایە بڵیند دیتوە. تەنانەت سەرۆکی دانمارکیش لیدوانی داوە و ، دەڵێت بابەتەکە هێشتا بە کۆتایی نەهاتوە."

حکومەتی دێنماڕک پلانی هەیە لە مەسەلەی ئەو کەیسە دا باسی تێکەڵاوی تورکیا بکات کاتێک یەکیەتی ئورووپا درەنگانی ئەم مانگ (٣١ی ئۆکتوبر) کۆدەبێتەوە بۆ ئەوەی تاو تۆ بکەن داخوا تورکیا بە پێێ بنەماکانی ئەندامەتی یەکیەتی یەکە کردەوەی نیشان داوە یان نا.

ئانکاراش لە ئەو نێوە دا شتی بدەستەوە کە لە گەڵ کۆپێنهاک بیهێنێتە گۆڕ.

حەوتووی ڕابردوو، دادگایەکی دانمارك ١٠ کوردی ئازاد کردن کە تاوانیان لە سەر بوو نزیکەی ٢٤ ملیۆن دوڵاریان بۆ پارتی قەدەغەکراوی تورکیا پێ کێ کا ناردووه‌ . پێ کێ کا هەروەها بۆ مافەکانی زیاتری کوردان لە گەڵ حکومەتی تورکیا شەڕ دەکات.

وتارنووس ئیدز دەڵێت ئەو ئازاد کردنانە تەنیا ئەو هەستە دەداتە ئانکارا کە دانمارک لە شەڕی تێروریزم دا دوو ڕوویە.

ئێدز:

"ئانکارا بۆ ماوەی چەندین ساڵان داوای ئەو کەسانە لە دانمارک دەکاتەوە کە دەڵێت تێرۆریستانی پێ کێ کان. هەروەها داواش دەکات کە دێنمارک کاناڵێکی تەلەڤزیۆنی دابخات کە تورکیا دەڵێت زمانی حاڵی پێ کێ کایە، ڕێکخراوێک کە تورکیا بە تێروریستی دەزانیت. هەر بۆیە لە هەمووی ئەمانە دا تۆڵە ئەستاندنەوەیەکی تێدایە."

دێنمارک تەنیا وڵاتێکی رۆژئاوایی نیە کە نێگەرانە تورکیایە گومانلێکراوێکی توندڕەوی ئیسلامی ئازاد کردووە.

بەریتانیا بە پێی ڕاپۆرت سەبارەت بە ئەو ڕاپۆرتانە تووڕەیە کە دوو لە وڵاتیانی لە نێو نزیکەی ٢٠٠ ملیتان دابوون کە بەرپرسانی تورکیا گرتبوویانن ئەوانەی بە ٤٩ بارمتەی تورک پێک گۆڕانەوە کە داعش گرتبوونی.

توێژینەران دەڵێن ئەو ڕووداوانە دەبێتە تەشەنا دان بە نێگەرانێکانی ڕۆژئاوا سەبارەت بە ئەو هەڵوێستەی تورکیا لە دژی داعش هەیەتی.

بەڵام، وتارنووس ئیدز ئاماژەی پێدا کە تورکیا کە هاوسنووری عێڕاق و سوریایە، هاوپەیمانەتی ئانکارا بۆ وڵاتانی رۆژئاوا زۆر گرنگە لە کیسی نەدەن.

ئێدز:

"پێم وایە ئەوە دۆخێکی بەگرفتە، چونکە هەڵویستێ گشتی تورکیا سەبارەت بە ئەم مەسەلەیە لە ئێستا دا زۆر باش نیە. ئەگەرچی تورکیا وێدەچێت هاوپەیمانێکی دوو دڵ بێت، بەڵام هاوپەیمانێک کە ناتۆ ناچارە بە شیوەیەک لە گەڵی کاربکات، لە بەر ئەو نزیکایەتیه‌ی تورکیا لە گەڵ دۆخ لە سوریادا هەیەتی."

پێوەندی یەکانی تورکیا لە گەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا لە ژێر پشکنینێکی چڕ و پڕ دایە، بە لە بەرچاوگرتنی مەترسی ئەوەی کە کۆبانی بکەوێتە دەستی توندڕەوانی دەوڵەتی ئیسلامی. ئەگەرچی ئانکارا گوتی ڕیگا بە هێزەکانی کوردی عێڕاق دەدات کە بچن بۆکۆبانی بۆ ئەوەی شەڕی داعش بکەن، توێژێنەران دەڵێن، ڕەنگ بێت ئەوە ئاماژەیەکی به‌ ڕاده‌ی پێویست نەبێت بۆ ئەوەی نیگەرانی یەکانی لە زیاد بوو لابەرێت.

XS
SM
MD
LG