Accessibility links

بینالی یلدرم: تورکیا سزای ئیعدامی سنووردار لە بەرچاودەگرێت


سەرۆک وەزیری تورکیا، بینالی یلدرم

سەرۆک وەزیری تورکیا، بینالی یلدرم

لە پاش کودتای مانگی جولای نزیکەی ٣٥،٠٠٠ کەس لە تورکیا دا بەندکراون و زیاتر لە ١٠٠،٠٠٠ کەسیش لە سەر کاری حکومەتی لابردراون

سەرۆک وەزیری تورکیا بینالی یەلدرم گوتوویەتی تورکیا دەتوانێت "پێوانەیەکی سنووردار" سەبارەت بە سزای مەرگ وەک بەرنووس پێشکەش بکات، ئەگەر ڕێکەوتنێک لە نێوان پارتەکانی سیاسی دا بێتە دی.

ئەو لە وتارێک بۆ ئەندامانی پارتەکەی پارتی داد و گەشەپێدان لە پاڕڵمان ڕۆژی سێ شەمە گوتی: "ئەگەر ڕێکەوتنێک سەبارەت بە سزای مەرگە هەبێت، دەکرێت بڕیارێکی سنووردار بێت. ئێمە گوێمان بۆ داخوازییەکانی خەڵک داناخەین."

لە وەتا ١٩٨٤ زانینیەوە هیچ سزایەکی ئیعدام لە تورکیا دا بەڕیوە نەچووە و ئەو وڵاتە بە فەرمی لە ساڵی ٢٠٠٢وە وەک ئامادەکارییەک بۆ ڕەوتی بە ئەندام بوون لە یەکیەتی ئەرووپا دا سزای مەرگی لابرد.

بە دوای کودتای سەرنەکەوتوو لە تورکیا لە مانگی جولای دا، ژمارەیەک لە خەڵکی ئەو وڵاتە خوازیاری گەڕاندنەوەی سزای ئێعدام بوونە و ڕەجەب تەیپ ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا گوتوویەتی ئەگەر پارڵمانی وڵات بەڕێوەبردنی ئیعدام پەسند بکات ئەویش پشتیوانی لە پەسند کردنی دەکات.

نزیکەی ٣٥،٠٠٠ کەس لە تورکیا دا بەندکراون و زیاتر لە ١٠٠،٠٠٠ کەسیش لە سەر کاری حکومەتی لابردراون یان کارەکانیان هەڵپەسێردراون، لە ئەو کاتەوە کە کودتاکە سەر نەکەوت بۆ ئەوەی تۆڕی فەتحولا گولەن کە ئێستا لە ئەمەریکا دا دەژیت سەرکوت بکات، ئەو کەسەی تاوانی دەخاتە سەر کە لە پشتی کودتا سەرنەکەوتووەکەی مانگی جولای بووە.

کاربەدەستانی یەکیەتی ئورووپا هوشداریان بە تورکیا داوە کە گەڕاندنەوەی سزای ئێعدام ئەگەری ئەوەی هەیە بە مانای کۆتایی هاتنی وتووێژەکان لە گەڵ تورکیا بۆ ئەندام بوون لە یەکیەتی ئەرووپایە.

XS
SM
MD
LG