Accessibility links

تورکیا 227 دادوەر و داواکاری گشتی دیکە لە کارەکانیان لادەبات


دەسەڵاتدارانی تورکیا 227 دادوەر و داواکاری گشتی دیکەی وڵاتەکەیان لەسەر کارەکانیان لابرد بە تۆمەتی گوایە سەر بە فەتحوڵڵا گولەنن، ئەوەی ئەنکەرە بە نەخشەداڕێژەری هەوڵی کودەتاکەی مانگی حەوتی ساڵی ڕابردوو تاوانباری دەکات.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی فەرمی تورکیا (ئانادۆڵو) لە زاری محەمەد یەڵماز جێگری سەرۆکی دەستەی باڵای دادوەر و داواکارانی گشتی وڵاتەکە ئەم هەواڵەی بڵاوکردەوە.

یەڵماز هەروەها گوتویەتی بەمەی ئەمڕۆوە 3886 دادوەر و داواکاری گشتی لە کارەکانیان لابراون، لەوەتای لە 15 ی مانگی حەوتی ساڵی 2016 وە هەوڵی کودەتاکە درا.

بەڵام گوتیشی 200 دادوەر و داواکاری گشتی کە پـێشتر لەسەر کارەکانیان لابرابوون، وا دەیانگێڕنەوە بۆ سەر کارەکانیان. ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد ژمارەیەکی زۆر لەوانەی لابراون هێشتا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

جێی ئاماژەیە لە پاش هەوڵی کودەتاکە، دەسەڵاتدارانی تورکیا دەیان هەزار کەسیان دەسـتگیرکرد یان لە کارەکانیان دەریانکردن، لەوانە ئەفسەر باڵای لەشکری، دادوەر، مامۆستای زانکۆ.

XS
SM
MD
LG