ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌سه‌ر ڕێـگای نێوان هه‌ردوو شـاری دیاربه‌کر و باتمان پاسێـکی گه‌شـتیاری گه‌وره له‌گه‌ڵ ماشێنێـکی بارهه‌ڵـگردا به یه‌کیان‌داداوه و له ئاکامدا 25 که‌س کوژراون.
فه‌رمانڕه‌وای پارێزگای دیاربه‌کر موسـته‌فا تۆپـراک ده‌ڵێت 16 که‌سی دیکه بریندارن و ژماره‌یه‌کیان برینه‌کانیان سه‌خته.
ڕووداوه‌که له نزیک شارۆچکه‌ی یوکاری سالات بووه. سه‌رۆکی شارۆچکه‌که فه‌رید به‌شار ده‌ڵێت به‌هۆی کاری چاکسـازی له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامه دوو سایتیـیه، لایه‌کی ڕێگه‌که گیرابوو، له‌و ده‌مه‌ی ڕووداوه‌که بووه.
ماشێنه‌که که بارێـکی خشتی هه‌ڵگرتبوو به توندی به پاسه‌که‌ی داوه و زیانێـکی گه‌وره‌ی پـێـگه‌یاندووه.