گومانلێکراوی هێرشی مەرگە هێنەری ساڵی نوێی زاینی بۆ سەر کڵابێکی شەوانە لە ئیستانبوڵ، کە گرووپی داعش بەرپرسایەتی ئەوی وەئەستۆگرت، ڕەنگ بێت لە سوریە مەشقی لەشکری دێتبێت.
ئاژانسی پەیامنێری ئاسۆشێتێدپرێس سێشەمە لە زمانی سەرچاوەیەکی ئاسایش کە نەیەویست ناوی بدرکێت نووسی کە "بێگومان هێرشبەرەکە ئەزموونی هەبووە.... ڕەنگە ئەو گەلێک ساڵان لە سوریادا شەڕی کردبێت."
رۆژنامەی خەبەر لە تورکیا نووسیویەتی، لێکۆڵینەوەی پولیس نیشان دەدات کە هێرشبەرەکە لە سوریا ڕا هاتۆتە نێو تورکیا و لە مانگی نوامبر لە گەڵ هاوسەر و دوو منداڵی چوەتە شاری کونیا.
هەندێک ڕاگەیەنەری تورکیا ڕاپۆرتیان داوە کە بەرپرسانی پولیس بە دوای پیاوێکی ٢٧ ساڵەی خەڵکی قرقیزستان دەگەڕێن کە هێزەکانی ئاسایش پێیان وایە هۆکاری سەرەکی هێرشەکە بووە.
کاربەدەستانی تورکیا هێشتا سەبارەت بە وردەکاری پەیوەندیدار بە لێکۆڵینەوەی پولیس زانیارییان نەداوە، بەڵام هەواڵنێری فەرمی تورکیا، ئاناتولی، باس لە گرتنی ١٤ کەس دەکات.
بە گویرەی ڕاپۆرتی ڕۆیتیرز، ڕۆژی سێ شەمە ڤیدئۆیەکی سەلەفی لە گومانلێکراوەکە لە ڕاگەیەنەرە گشتییەکانی تورکیادا بڵاوکرایەوە کە ئەو لە دەمی پیاسەکردن لە گۆڕەپانی "تەقسیم"ی ئیستانبوڵ نیشان دەدات.