Accessibility links

تەیری بازی ئازادی کوردسـتان بەرپـرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکەی ئەنکەرە ڕادەگەیەنێت

  • VOA News

گروپی چەکداری تەیری بازی ئازادی کوردسـتان دەڵێت ئەندامێـکی تەقینەوە خۆکوژیـیەکەی ئێوارەی چوارشەممەی ئەنکەرەی ئەنجامداوە، ئەوەی چەند پاسێـکی سەربازی لە نزیک بارەگای ئەرکانی لەشکری تورکیای کردە ئامانج.

لە بەیانـنامەکەدا هاتووە خۆکوژەکە ناوی عەبدولباقی سۆنمەزە و تەمەنی 26 سـاڵە و خەڵکی شاری وانە. دەشڵێن بەهۆی تەقینەوەکە 200 سەربازی تورک کوژراون.

پاشان باس لەوە دەکات ئەم هێرشەیان لە تۆڵەی سیاسەتەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیایە کە لە دژی کوردانە و هەروەها ئۆپەراسیۆنەکانی لەشکری تورکیا لە ناوچە کوردیـیەکان کە بوونەتە مایەی کوژرانی خەڵکی کورد.

جێی ئاماژەیە تەیری بازی ئازادی کوردستان کۆمەڵێکی توندڕەون لە پارتی کرێکارانی کوردسـتان جیابوونەتەوە، دەڵێن پەکەکە نەرمە لە هەڵوێستی بەرامبەر حکومەتی تورکیا.

XS
SM
MD
LG