پاش جیاکردنه‌وه‌ی 99.58% ی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی تورکیا، پارتی ئاکه‌په‌ی ده‌سه‌ڵاتدار 49.41% ی ده‌نگه‌کانی بردووه‌ته‌وه و پارتی جه‌هه‌په 25.38% و مه‌هه‌په 11.93% و هه‌ده‌په 10.70% و دواتر پارت و لایه‌نی دیکه 2.58% .
هه‌رچه‌نده به‌پـێی ئه‌م ئه‌نجامه به‌رایـیانه هه‌ده‌په ده‌نگی که‌متری هێناوه به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی شه‌ش، به‌ڵام هێشـتا هه‌ر ده‌چێته ناو په‌رله‌مانه‌وه 59 کورسی ده‌بێت. زیاتر له 5 ملیۆن که‌س ده‌نگیان به هه‌ده‌په داوه.
داوود ئوغلۆ سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا هه‌ر شه‌وی یه‌کشه‌ممه له باره‌گای پارته‌که‌ی (ئاکه‌په) له شاره‌که‌ی خۆی قونیا وتارێـکی له به‌رده‌م لایه‌نگرانی پـێشکه‌شکرد و تیایدا پـیرۆزبایی سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی لێکردن.
به‌پـێی ئه‌م ئه‌نجامه ئاکه‌په 316 کورسی له کۆی 550 کورسیـیه‌که‌ی په‌رله‌مان به‌ده‌سـتده‌هێنێت، به‌مه‌ش ده‌رگای له به‌رده‌مدا واڵاده‌بێت بۆ پـێکهێنانی حکومه‌ت به ته‌نها. جه‌هه‌په 134 کورسی ده‌بێت و مه‌هه‌په 41 .
ئیسماعیل هه‌نیـیه ڕێبه‌ری حه‌ماس له غه‌ززه ده‌سـتبه‌جێ پـیرۆزبایی سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی له ئاکه‌په کرد و گوتی ده‌نگۆی ئه‌و سه‌رکه‌وتنه له فه‌ڵه‌ستین ئه‌زرنگێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئیخوانه‌کانی میسریش له ڕێگه‌ی فه‌یسبوکه‌که‌یانه‌وه ئه‌وانیش به هه‌مان شێوه پـیرۆزبایـیان له ئاکه‌په کرد.