Accessibility links

په‌رله‌مانی تورکیا سه‌رۆکی خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت

  • Shwan Rashid

په‌رله‌مانی تورکیا، (ئه‌رشیفی وێنه‌)

په‌رله‌مانی تورکیا، (ئه‌رشیفی وێنه‌)

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی تورکیا سه‌رۆکی خۆی هه‌ڵبژارد، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یاسادانه‌رانی ئۆپـۆزسیۆن بایکۆتی دانیشـتنه‌که‌یان کرد.

جه‌میل چیچیک که‌ له‌ لایه‌ن پارتی داد و گه‌شه‌پـێدانی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه‌ پـشـتیوانی لێده‌کرێت له‌ گه‌ڕی سێـیه‌می ده‌نگداندا‌ به‌ 322 ده‌نگ به‌رامبه‌ر به‌ 52 سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر تونجا تۆسکایی سه‌ر به‌ مه‌هه‌په‌ به‌ده‌سـتهێنا.

له‌ گه‌ڕی یه‌که‌می ده‌نگدان جه‌میل چیچیک 302 ده‌نگی به‌ده‌سـتهێنا و تونجا تۆسکای 50 و زه‌لکیف کازدال که‌ ئه‌ویش سه‌ر به‌ پارتی داد و گه‌شه‌پـێدانه‌ 23 ده‌نگ. له‌ گه‌ڕی دووه‌م چیچیک 322 و تۆسکای 52 ده‌نگیان به‌ده‌سـتهێنا.

به‌ڵام به‌پـێی ده‌سـتوری تورکیا ئه‌گه‌ر هاتوو هیچ کاندیدێـک نه‌یتوانی 367 ده‌نگ له‌ گه‌ڕی یه‌که‌م یان دووه‌م به‌ده‌سـتبهێنێت، ئه‌وا له‌ گه‌ڕی سێـیه‌م ته‌نها 276 ده‌نگ به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پـۆسته‌که‌ وه‌ربگرێت. ئه‌گه‌ر بهاتایه‌ له‌ گه‌ڕی سێـیه‌میش هیچ کام له‌و دوو کاندیده‌ ئه‌و 267 ده‌نگه‌ی به‌ده‌سـت نه‌هێنایه‌، ئه‌وا له‌ گه‌ڕی چواره‌م ته‌نها کێ زۆرینه‌ی به‌ده‌سـتبهێنایه‌ پـۆسته‌که‌ی وه‌رده‌گرت.

جێی ئاماژه‌ پـێـکردنه‌ پارتی داد و گه‌شه‌پـێدانی سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌به‌ ته‌یب ئه‌ردۆگان توانی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی 12 ی مانگی شه‌شدا 327 کورسی له‌ کۆی 550 کورسی په‌رله‌مان به‌رێته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG