ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی تورکیا ده‌ڵێن داواکارانی گشتی ناوی سه‌رۆکی پـێشـووی له‌شـکری تورکیایان هێناوه وه‌ک گومانبارێـک له هه‌ڵمه‌تێـکی سه‌ر ئنته‌رنێت بۆ ناسه‌قامگیرکردنی حکومه‌تی وڵاته‌که.
ئاژانسه‌کانی ده‌نگ‌وباسی ده‌وڵه‌ت ده‌ڵێن جه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشین ئیلکر باشبۆگ بۆ لێـکۆڵینه‌وه بانگ‌کراوه له مه‌سه‌له‌ی دادگایی‌کردنی ئه‌فسه‌رانی ئێسـتا و پـێشوو له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیـیان به ئه‌رگه‌نه‌کۆنه‌وه.
داواکارانی گشتی ده‌ڵێن ئه‌و کۆمه‌ڵه له سـاڵی 2003 پـلانیان بۆ ڕووخاندنی حکومه‌ت داڕشـتووه له ڕێـگه‌ی ته‌قینه‌وه و چه‌ند هێرشێـکی دیکه تاوه‌کو خه‌ڵـکی متمانه‌ی به توانای حکومه‌ت نه‌مێنێت و پاشـان هه‌له‌که بقۆزنه‌وه بۆ کوده‌تایه‌کی له‌شـکری له دژی حوکمڕانی پارتی داد و گه‌شه‌پـێدان.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له‌شـکری تورکیا له نێوان سـاڵانی 1960 هه‌تا 1997 چوار حکومه‌تیان له ده‌سه‌ڵات لاداوه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا زیاتر له 300 که‌سیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی به ئه‌رگه‌نه‌کۆنه‌وه ده‌سـتگیرکردووه، که بریتین له که‌سانی ڕۆژنامه‌وان و ئاکادیمی و سیاسی.