شه‌وی چوارشه‌ممه فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی تورکیا بۆردومانی ناوچه‌ی هه‌فتانینی سه‌ر به شرناخیان کردووه و له ئاکامدا به ده‌یان که‌س کوژراون.
له‌شـکری تورکیا لای خۆیه‌وه ده‌ڵێت دوێنێ چوارشه‌ممه پاش ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێـکی سه‌ر به پارتی کرێـکارانی کوردسـتانیان به‌دی‌کردووه که له باکوری عێراقه‌وه بۆ ناو تورکیا ده‌په‌ڕیـیه‌وه، به فڕۆکه‌ی جه‌نگی بۆردومانیان کردوون.
به‌ڵام خه‌ڵـکی ناوچه‌که ده‌ڵێن کوژراوه‌کان هیچ په‌یوه‌ندیـیان به په‌که‌که‌وه نیـیه، به‌ڵـکو هه‌ر هه‌موویان خه‌ڵـکی سیڤیلن که کاری قاچاخچێتیان له‌سه‌ر سـنوور ده‌کرد.
فه‌رمانداری شـرناخ ده‌ڵێت له‌و ڕووداوه‌دا 35 که‌س کوژراون و که‌سێـکیش برینداربووه. به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵی دیکه ئاماژه به کوژرانی ژماره‌یه‌کی زیاتر ده‌دات.
سه‌باره‌ت به‌م بۆردومانه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا خه‌جیجان فارقین ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان ڕۆبین ڕه‌شوان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ حه‌سیب کاپـلان ئه‌ندامی کوردی په‌رله‌مانی تورکیا کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتیان بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ.