وه‌زیری به‌رگری تورکیا ده‌ڵێت 9 سه‌ربازی تورک کوژراون کاتێـک سه‌رهه‌ڵـداوانی کورد بۆسه‌یه‌کیان بۆ کاروانه له‌شـکریـیه‌که‌یان له ناوچه‌ی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که نابووه‌وه.
چوار بۆمبی لاڕێ ته‌قیوه‌ته‌وه له‌و ده‌مه‌ی به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه کاروانێـکی له‌شـکری له ناوچه‌ی هه‌کاری له نزیـک سـنووری تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق تێپه‌ڕ ده‌بوو. 11 سه‌ربازی دیکه‌ی تورک له هێرشه‌که‌دا برینداربوون.
وه‌زیری به‌رگری تورکیا عیسمه‌ت یڵماز په‌یمانی داوه تۆڵه له سه‌رهه‌ڵـداوان بکاته‌وه و ده‌ڵێت ئه‌وه ئه‌ندامانی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان (په‌که‌که) لێی به‌رپـرسیارن.
ئه‌م هێرشه ڕۆژێـک پاش ئه‌وه دێت که سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان گوتی تورکیا ئێدی له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵـداواندا پـشـووی نه‌ماوه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له‌وه‌تای سـاڵی 1984 وه پارتی کرێـکارانی کوردسـتان ده‌سـتی به شه‌ڕی چه‌کداری کردووه له پـێناو به‌ده‌سـتهێنانی ئۆتۆنۆمی له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا و له‌و نێوه‌دا نزیکه‌ی 40 هه‌زار که‌س کوژراون.
له‌م هه‌فتانه‌ی دوایی شه‌ڕ له نێوان سه‌رهه‌ڵـداوانی کورد و له‌شـکری تورکیا توند بووه.
سه‌باره‌ت به‌م هێرشه‌ی ئه‌مڕۆ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا خه‌جیجان فارقین له دیاربه‌کره‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه. ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی کلیـککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سـته چه‌پ.