کاربه‌ده‌ستانی تورکیا ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایش 3 ملیتانی گومانباریان له خۆرهه‌ڵاتی تورکیا کوشتووه.
کاربه‌ده‌سته تورکه‌کان ده‌ڵێن شه‌ڕوپێکدادان له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له هه‌رێمی سیڤاس ڕوویدا به‌ڵام ورده‌کاری زیاتریان باس نه‌کرد له‌وه‌ی ئایا ئه‌و ملیتانانه سه‌ر به چ کۆمه‌ڵێك بن به تایبه‌تی که سه‌رهه‌ڵداوه کورده‌کان بنکه‌یه‌کی چالاکیان له باشوری خۆرهه‌لاتی وڵاته‌که‌دا هه‌یه.
پارتی کارکه‌رانی کوردستان و یاخود په‌که‌که له‌وه‌تای ساڵی 1984 وه خه‌بات له تورکیا ده‌کات. ئه‌و شه‌ڕه‌ی کوشتنی به لایه‌ني که‌مه‌وه 40 هه‌زار که‌سی لێکه‌وتۆته‌وه.
چه‌ند ڕۆژیك له‌مه‌وبه‌ر پارتی ئاشتی و دیموکراسی سه‌ر به کوردان نوێنه‌رایه‌تیه‌کی به‌هێزیان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی گشتی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له تورکیا نیشان دا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که به شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه به‌ڕێوه‌چوو به‌ڵام ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئه‌ناتۆلیا ده‌ڵێت 34 که‌س له هه‌رێمی باتمان له باشوری خۆرهه‌ڵاتی تورکیادا ده‌ستگیرکرابوون به تۆمه‌تی هاندانی خه‌ڵکی بۆ پیشتیوانکردنی کورده‌کانی که وه‌ك کاندیدی سه‌ربه‌خۆ به‌شداریان کردبوو. وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که کورده‌کان ڕۆڵێکی گرنگیان هه‌بێت له گوشار خستنه سه‌ر ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆردۆگانی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی تورکیا بۆ هه‌موارکردنی ده‌ستور که له ساڵی 1982 وه‌وه نووسراوه و له‌و ده‌مه‌ی له‌شکر حوکمی تورکیای ده‌کرد.