سه‌رۆک وه‌زیر تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان په‌یمانی داوه ده‌سـتی هاوکاری بۆ ئۆپـۆزسیۆن درێژ بکات پاش ئه‌وه‌ی پارته‌که‌ی له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا سه‌رکه‌وتنێـکی گه‌وره‌ی به‌ده‌سـتهێنا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا پارتی داد و گه‌شه‌پـێدان نه‌یتوانی دوو له‌سه‌ر سێی کورسیـیه‌کان به‌رێته‌وه که پـێویسته بۆ گۆڕینی ده‌سـتور. به‌ڕێز ئه‌ردۆگان گوتی ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌که نیشـانی ده‌دات که‌وا ده‌سـتوری نوێ پـێویسته به ڕێـکه‌وتن و سه‌وداکردن دابنرێت.
به‌ڕێز ئه‌ردۆگان په‌یمانی داوه ده‌سـتوری وڵاته‌که هه‌موار بکرێت ئه‌وه‌ی له سـاڵی 1982 وه له ژێر حوکمڕانی له‌شـکریدا نووسراوه.
به‌پـێی ئه‌نجامه سه‌ره‌تایـیه‌کان له‌و 550 کورسیـیه‌ی په‌رله‌مانی تورکیا، پارتی داد و گه‌شه‌پـێدان (ئه‌که‌په) 326 کورسی بردۆته‌وه و پارتی گه‌لی کۆماری (جه‌هه‌په) 135 کورسی و پارتی بزوتنه‌وه‌ی نیشتیمانی (مه‌هه‌په) 53 و کورده‌کانیش که کاندیده‌کان سه‌ربه‌خۆیانه به‌شـداریان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا کردبوو 36 کورسیـیان به‌ده‌سـتهێناوه.