به‌هۆی هێرشێکی که‌نار ڕێگا که گومان ده‌کرێت له‌لایه‌ن سه‌رهه‌ڵداوه کورده‌کانه‌وه ئه‌نجام درابێت سێ سه‌ربازی تورک ده‌کوژرێن.
ئاژانسی په‌یام و نوچه‌ی ئه‌ناتۆلیا له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا ڕایگه‌یاند ته‌قینه‌وه‌که له دره‌نگانێکی ڕۆژی شه‌ممه له ڕێگایه‌ک نزیک به شارۆچکه‌ی نیسه‌ێبین له ئوستانی ماردین که له‌سه‌ر سنوری سوریایه ڕوویدا.
سه‌رچاوه‌کان ده‌ڵێن دوو له سه‌ربازه‌کان هه‌ر له‌وێدا گیانیان له‌ده‌ستدا له کاتێکدا سێیه‌میان پاشان له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی له‌شکری گیانی له‌ده‌ستدا.
ئاستی پێکدادان له نێوان هێزه‌کانی تورکیا و کورده‌کان به‌رزبۆته‌وه له‌و کاته‌وه‌ی په‌که‌که له مانگی 6 ئاگربه‌سته‌که‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه. گروپه‌که ئاماژه‌ی به‌وه کردووه به‌هۆی هێرشه به‌رده‌وامه‌کانی له‌شکری تورکیا کۆتایی به ئاگربه‌سته‌که‌ی هێنا.
په‌که‌که نزیکه‌ی 25 ساڵه شه‌ڕ بۆ ئۆتۆنۆمی کورده‌کان له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا ده‌کات.