ڕێبه‌ری حه‌ماس له که‌رتی غه‌ززه سه‌ردانی که‌شتییه‌کی کرد که له تورکیا له‌نگه‌ری گرتووه، ئه‌وه‌ی له ساڵی 2010 دا ئامانجی هێرشێکی کوشنده بوو له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیسرائیله‌وه بۆ ڕێگرتن له گه‌یشتنی کۆمه‌ك بۆ ناوچه‌ی فه‌ڵه‌ستینیـیه‌کاندا.
سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ی ئیسماعیل هه‌نیـیه بۆ نیشاندانی هاوسۆزی بوو بۆ کۆمه‌ڵی فریاگوزاری ئیسلامی IHH ئه‌وه‌ی به‌نیازبوو که‌شتی ماڤی مه‌رمه‌ره له‌گه‌ڵ که‌شتیـیه‌کی تر ڕه‌وانه بکات له ساڵی پاردا، به‌ڵام له دواییدا له پلانه‌که‌یان په‌شیمان بوونه‌وه.
هه‌نیـیه له تورکیاوه به‌ربه‌سته‌کانی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر که‌رتی غه‌ززه مه‌حکومکرد. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئیسرائیل به‌ربه‌سته‌کانی له‌سه‌ر خۆراک هه‌ڵگرتووه، به‌ڵام له‌سه‌ر که‌ره‌سه‌کانی تری وه‌ك چیمه‌نتۆ و پـۆڵا هێشتۆته‌وه که ده‌ڵێت ڕه‌نگه له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه به‌کار بێت بۆ دروستکردنی ئامێره‌کان بۆ هێرشکردنه سه‌ر ئیسرائیل.
هه‌نییه له میانه‌ی سه‌ردانێکدایه بۆ جیهانی ئیسلامی که یه‌که‌مین گه‌شتێتی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌که‌ی له‌وه‌تای حه‌ماس کۆنتڕۆڵی غه‌ززه‌ی له ساڵی 2007 دا کردووه.