Accessibility links

بەرپـرسی میحوەری باشیک: ڕەتیدەکاتەوە هێزەکەی تورکیا بەرپەرچی داعشی دابێتەوە

  • یه‌حیا به‌رزنجی

بەرپـرسی میحوەری باشیکی هێزەکانی پـێشـمەرگەی هەرێمی کوردسـتانی عێراق ڕەتیکردەوە هێزەکەی تورکیا بەرپـەرچی هێرشی داعشی دابێتەوە یان هێرشی کردبێتە سەر داعش.

حەمید ئەفەندی وەزیری پـێشووی پـێشمەرگە کە ئێسـتا وەکو خۆبەخشێـک بەرپـرسی میحوەری باشیکە، بۆ دەنگی ئەمەریکا ڕایگەیاند ئەو هێزەی تورکیا هەتا ئێسـتا ڕۆڵێـکی ئەوتۆی نەبوینیوە شایەنی باسبێت. ئاماژەی بۆ ئەوە کرد هێزەکە ژمارەکەیان کەمە و لەو ئاستدا نین هێرش بکەن.

پاشان گوتی میحوەری باشیک نزیکەی 40 بۆ 50 کیلۆمەتر درێژە و هێزی پـێشـمەرگە تەنها پشـتی بەخۆی بەستووە بەرگری لە خۆی و ناوچەکە بکات.

یەحیا بەرزنجی لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا وتووێژەکەی ئەنجامداوە و درێژەی لێدوانەکەی حەمید ئەفەندی لەم فایلە دەنگیـیەدایە.

XS
SM
MD
LG