Accessibility links

ئەردۆغان : ئەو ڕۆژنامەنووسەی لە زینداندایە تیرۆریستە


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژنامەنوسێکی ئەڵمانی کە بە ڕەچەلەک تورکیە تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی ئەوەی تیرۆریست بێت.

ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی دامەزراوەیەکی ئیسلامیدا لە ئیستەنبوڵ وتی ڕۆژنامەنوس دێنیز یوجیل لەبەردەم دادگای تورکی سەربەخۆدا دادگایی دەکرێت.

شایەنی باسە مانگی پێشوو کاربەدەستانی تورکیا یوجیلیان دەستگیرکرد کە هەردوو ڕەگەزنامەی تورکی و ئەڵمانی پێیە بە تۆمەتی ئەوەی پشتیوانی لە تیرۆریستان دەکات و توندوتیژی بڵاودەکاتەوە.

هەروەها یەکەم ڕۆژنامەنوسی ئەڵمانیە دەستگیربکرێت لە کاتێکدا تورکیا ڕۆژنامەنووسانی کردۆتە ئامانج دوای ئەو کودەتایەی ساڵی پێشوو ئەنجامدرا و سەرکەوتوو نەبوو، لەلای خۆشیانەوە ئەڵمانیا هەموو تۆمەتەکانی ئەردۆغانی ڕەتکردۆتەوە بەوەی کە یوجیل سیخوڕی ئەڵمانیا بێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG