ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئوردوگان سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ده‌ڵێت، وڵاته‌که‌ی ده‌ستی به‌سه‌ر که‌شتییه‌کدا گرتووه که ئاڵای سوریای هه‌ڵدابوو و ده‌شێت باری چه‌کی به‌ره‌و سوریا هه‌ڵگرتبێت.
له‌م باره‌یه‌وه میدیای تورکیا د‌ڵێت به‌ڕێز ئوردوگان ڕۆژی هه‌ینی له نیویۆرک به په‌یامنێرانی گوت، تورکیا ده‌ستبه‌سه‌ر هه‌ر جۆره بارێکی چه‌ک ده‌گرێت که به‌ره‌و سوریا بڕۆن جا چ له ڕێگای ده‌ریا، زه‌مین یان ئاسمانیش بێت.
سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئوردوگان زانیاری تایبه‌تی نه‌دا له سه‌ر ئه‌و که‌شتییه‌ی که تورکیا ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه، سه‌باره‌ت به که‌ره‌سته‌کانی له نێو که‌شتییه‌که‌دا بوون یان له چ کاتێک و له چ ناوچه‌یه‌ک ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌که‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سوریادا ڕاگرتووه و هه‌روه‌ها تاوتوێی سه‌پاندنی سیزا به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ی دراوسێیدا ده‌کات به‌هۆی سه‌رکوتکردنه‌کانی خۆپیشانده‌ران دژه ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د.