Accessibility links

لە هێرشێـکی تێرۆرسـتیدا بۆ سەر هوتێلێـک لە تونس 29 کەس دەکوژرێن

  • VOA News

هێرشێـکی تێرۆرسـتی کراوەتە سەر هوتێلێـک لە ناوچەیەکی گەشـتیاری تونس و لە ئاکامدا بە لایەنی 29 کەس کوژراون و 35 کەس برینداربوون کە ژمارەیەکیـیان گەشـتیاری بیانین (ئەڵمانی، بەریتانی، بەلجیکی).

محەمەد ئەلعرەوی گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی تونس ڕایگەیاند ڕۆژی هەینی هێرشەکە کراوەتە سەر هوتێل ئیمپریال مەڕحەبا لە ناوچەی قەنتاوی لە شاری سوسەی سەر دەریای سـپی.

هێرشبەرێـک کوژراوە. دەڵێن تەمەنی لە بیسـتەکاندا بوو.

کارمەندێـکی هوتێلەکە بە ڕۆیتەرزی گوتووە هێرشبەرەکە سەرەتا بە کڵاشینکۆڤ دەسـتڕێژی بە نێو خەڵکەکە کردووە و پاشان بۆمبێکی نارنجۆکی تێگرتوون و هەڵاتووە و هێزەکانی ئاسایش بە دوای کەوتوون و کوشتوویانە.

XS
SM
MD
LG