سه‌رۆکی پـێشـووی تونس زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی ڕۆژێـک به‌ر له دادگایی‌کردنه‌که‌ی هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاڕاسته‌ی کراون ڕه‌تده‌کاته‌وه. پارێزه‌ره‌ی بن عه‌لی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گوتی سه‌رۆکی پـێشـووی هیواداره وڵاته‌که‌ی به‌سه‌ر ئه‌و " بێ سه‌روبه‌ریـیه" زاڵ بێت.
لیسا برایه‌نت په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له تونسه‌وه ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح به گکوردی ئاماده‌ی کردووه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی تونس ده‌ڵێن ئه‌و داوا یاسایـیانه‌ی له‌سه‌ر سه‌رۆکی پـێشـووی تونس زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی تۆمارکراون خراونه‌ته به‌رده‌م دادگای له‌شـکری و دادگای سیڤیلیش و له سبه‌ی دووشه‌ممه‌وه دادگایی‌کردنه‌کانی ده‌سـتپـێـده‌کات.
بن عه‌لی له دادگایی‌کردنه‌که‌یدا ئاماده نابێت و ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بسـتانی سـعودیه تا ئاماده‌کردنی ئه‌م ڕاپـۆرته‌ش هێشـتا وه‌ڵامی ئه‌و داوایه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه که بۆ گێڕانه‌وه‌ی زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی کرابوون.
سه‌رۆکی پـێشـووی تونس بۆ ماوه‌ی 23 سـاڵ له ده‌سه‌ڵاتدا بووه تا له مانگی یه‌کدا ڕایکرده عه‌ره‌بسـتانی سـعودیه به‌هۆی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه سه‌رتاسه‌ریـیه‌ی تونسی گرته‌وه.
موختار توره‌یفی ئه‌ندامی کۆمکاری مافه‌کانی مرۆڤه له تونس ده‌ڵێت " ئه‌وه شـتێـکی خراپه به‌ڕێز بن عه‌لی له دادگا ئاماده نابێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گوناهبارکردنه‌کانیدا، هه‌رچه‌نده خۆشحاڵی خۆشی ده‌رده‌بڕێت بۆ دادگایی‌کردنی سه‌رۆکی پـێشـووی تونس و ده‌شڵێت هیواداره وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و زلهێزه‌کانی تری جیهان فشار بخه‌نه سه‌ر عه‌ره‌بسـتانی سـعودیه تا زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی بده‌نه‌وه ده‌سـت تونسیـیه‌کان.
زۆرێـک له تونسیـیه‌کان له‌و بڕوایه‌دان به‌ڕێز بن عه‌لی و که‌سـوکاره‌که‌ی سامانێـکی زۆری وڵاته‌که‌یان به نه‌گونجاوی به‌کارهێناوه و له ده‌می سه‌رهه‌ڵـدانه‌که‌ی مانگی یه‌کدا خۆپـیشـانده‌ران ئاوریان به‌ردایه ده‌یان کارداری سه‌رۆکی پـێشـووی تونس.