پۆلیس له تونس گازی فرمێسک ڕێژیان به‌کار هێناوه بۆ بڵاوه پێکردنی خۆپیشاندانێکی دژه حکومه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی ئۆفیسی سه‌ره‌ک وه‌زیر.
ئه‌م ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه پاش ئه‌وه بووه که خۆپیشانده‌ران له شه‌وه‌وه له ده‌ره‌وی ئۆفیسی سه‌ره‌ک وه‌زیر کۆبووبوونه‌وه وه‌ک به‌گژدا چونه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی هات و چۆیه‌ی سه‌پێندرابوو.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش ، سه‌دان که‌س ڕژابوونه سه‌ر شه‌قامه‌کان و داوایان ده‌کرد ئه‌و کاربه‌ده‌ستانه‌ی له حکومه‌تی زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی سه‌رۆکی له‌کارخراوی تونس‌دا ڕۆڵیان هه‌بووه ، له‌م حکومه‌ته نوێیه‌ی تونس دوور بخرێنه‌وه.
بن عه‌لی ، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا وڵاتی تونسی جێهێشت له نێوه‌ندی ئه‌و پشێوی و ئاڵۆزیانه‌ی وڵاته‌که‌ی گرتبووه‌وه به هۆی ڕێژه‌ی زۆری بێ‌کاری و گرانی نرخی خوارده‌مه‌نییه‌وه.
میدیای تونس ڕۆژی یه‌کشه‌مه بڵاوی کردۆته‌وه که لاربی ناسره ، خاوه‌نی ته‌له‌فزیۆنی حه‌نبه‌ل ' که خزمی هاوسه‌ره‌که‌ی زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لییه، ده‌ستگیرکراوه به تاوانی خیانه‌ت.
بێ له ناسره ، ژماره‌یه‌ک کاربه‌ده‌ستیتریش ده‌ستگیر کراون ، له‌وانه عه‌بدولعه‌زیز بن زیا ، ده‌مڕاستی سه‌رۆکایه‌تی پێشوی تونس و عه‌بدوڵا خه‌لیل ، سه‌رۆکی پێشوی خانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی تونس.