خۆپیشاندانه گشتیه‌که‌ی که بووه مایه‌ی هه‌ڵاتنی سه‌رۆکی تونس زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی له وڵاته‌که له لایه‌ن گه‌نجان و نه‌وه‌ی ئینتیرنێت و بلوگه‌رانه‌وه په‌ره‌ی سه‌ند. به‌ڵام ئایا ئه‌وه‌ی که به شۆڕشی ئینته‌رنێت ناوزه‌د کراوه ده‌کرێت ببێته نمو‌نه‌یه‌ك له جیهانی عه‌ره‌بیدا ؟
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شۆڕشی یاسه‌مینیان ناو ناوه به‌ڵام له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك خه‌ڵکه‌وه به شۆڕشی فه‌یس بوك و تویته‌ر و ئیمه‌یڵ و بلوگه‌ران ده‌ناسرێت چونکه بووه مایه‌ی ورووژاندنی خۆپیشاندانه‌کان له سه‌رانسه‌ری تونسی وڵاتی ئه‌فه‌ریکای باکور بۆ چه‌نده‌ها هه‌فته له دژ ڕژێمی سه‌رکوتکاری سه‌رۆکی له مێژه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی. له‌و ده‌مه‌ی ئه‌و خۆپیشاندانانه گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕی له ڕۆژی هه‌ینیدا بوونه مایه‌ی هه‌ڵاتنی بن عه‌لی بۆ ده‌ره‌ی وڵاته‌که.
ده‌کرێت بڵێن هێشتا شۆڕشی ئینته‌رنێت له تونس به‌رده‌وامه به‌ڵام ئایا جیهانی عه‌ره‌بی چ وانه‌یه‌کی لێوه فێربوون، پرسیاریکه به کراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپورته‌که بن که په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا لیزا برایه‌ن ئاماده‌ی کردوه له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:35 خوله‌كه.