تونس ئه‌و وڵاته‌ی شۆڕشی به‌هاری عه‌ره‌بی هه‌ڵگیرسـاند ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک وڵاتی عه‌ره‌بی له باکوری ئافریکا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا گرته‌وه، وا ئێسـتا مێژوویـیه‌کی دیکه بۆخۆی تۆمار ده‌کات، ئه‌ویش به سـازدانی یه‌که‌مین هه‌ڵبژاردنی دیموکراسیانه که له‌و وڵاته‌دا هه‌تا ئێسـتا ئه‌نجام درابێت.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ژماره‌یه‌کی زۆری تونسیـیه‌کان له ماڵه‌کانیان به جۆش و خرۆشه‌وه هاتنه ده‌رێ و شـانازی خۆیان نیشـان دا بۆ ئه‌و هه‌له‌ی که بۆ یه‌که‌مین جاره بۆیان ڕه‌خساوه له نێو ئه‌و هه‌موو حزبه سیاسیـیانه‌دا نوێنه‌ری خۆیان هه‌ڵبژێرن له‌وه‌تای له سـاڵی 1956 وڵاته‌که‌یان سه‌ربه‌خۆ بووه.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئه‌ندام و لایه‌نگرانی زیاتر له 100 پارتی سیاسی خۆیان کاندید کردووه. به‌ڵام له سه‌رده‌مه‌کانی پـێشـوودا ته‌نها کاندیده‌کانی حزبی ده‌سه‌ڵات بۆیان هه‌بوو خۆیان کاندید بکه‌ن.
ئه‌مه یه‌که‌مین ده‌نگدانه له به‌هاری عه‌ره‌بدا سـازبکرێت، وه دوابه‌دوای پـڕێـک زیاتر له نۆ مانگ دێت له‌وه‌ی تونسـیـیه‌کان زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی دکتاتۆری له مێژینه‌ی وڵاته‌که‌یان له ده‌سه‌ڵات لادا. ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م هه‌ڵبژاردنه حکومه‌تێـکی چالاکی لێکه‌وته‌وه، ئه‌وا ڕه‌نگه بـبێته نمونه‌یه‌ک بۆ ناوچه‌که.
به‌م هه‌ڵبژاردنه تونسیـیه‌کان ئه‌نجومه‌نێـکی 217 ئه‌ندامی پـێـکده‌هێنن که ئه‌رکه‌کانی بریتی ده‌بێت له نووسینی ده‌سـتورێـکی نوێ بۆ وڵاته‌که و هه‌روه‌ها پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی کاتی و چاودێریکردنی کاره‌کانی هه‌تاکو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆکی نوێی وڵاته‌که.