پارتێـکی ئیسلامی تونسی میانڕه‌و هه‌نگاوی ناوه بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی هاوبه‌ندی نوێ دوای ئه‌وه‌ی ڕایگه‌یاند له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به‌شی ئه‌وه ده‌نگی به‌ده‌سـتهێناوه که ده‌توانێت سه‌رکه‌وتنی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت.
چاوه‌ڕوانده‌کرێت ئه‌نجامی فه‌رمی هه‌ڵبژاردنه‌که ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕابگه‌یه‌ندرێت، به‌ڵام به‌پـێی ئه‌نجامه سه‌ره‌تایـیه‌کان پارتی ئه‌لنه‌هزه (النهضة) نزیکه‌ی 40% ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌سـتهێناوه. مه‌زه‌نده‌ش ده‌کرێت ڕه‌نگه بگاته 50% .
ئه‌لنه‌هزه ده‌ڵێت ئه‌و خۆی بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تێـک ئاماده ده‌کات به هاوشێوه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پـێدانی تورکیا.
سه‌رۆکی پـێشـووی پـیرۆ ئێلخاندرۆ تۆلیدۆ که له نێو ئه‌و هه‌زاران چاودێره‌دا بوو که سه‌یری چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌که‌یان ده‌کرد، گوتی ده‌نگدانه‌که نه‌ک هه‌ر ئازاد و ڕه‌وا بوو، به‌ڵـکو نمونه‌ییش بوو.