سه‌رۆکی تونس زین ئه‌لعابدین بن عه‌لی وڵاته‌که‌ی جێهێشت له نێوه‌ندی ئه‌و خۆپـیشـاندانه گه‌ورانه‌ی که بۆ ده‌یان سـاڵه تونس به‌خۆیه‌وه نه‌یدیوه. سه‌رۆک وه‌زیر محه‌مه‌د ئه‌لغه‌نوشی ده‌ڵێت ئه‌وه وه‌ک سه‌رۆکی کاتی ده‌سه‌ڵاتی گرتۆته ده‌ست.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان بن عه‌لی ئێواره‌ی هه‌ینی به کاتی تونس به فڕۆکه‌یه‌ک وڵاته‌که‌ی جێهێشت، ئه‌وه‌ش پاش ماوه‌یه‌کی کورت له‌وه‌ی له‌شـکر هاتوچۆی ئاسـمانی سه‌ر وڵاته‌که‌ی داخست.
پـێشـتر هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی باری نائاسایی له تونس ڕاگه‌یه‌ندرا و بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی کۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵـکیان دا و فه‌رمانیان به هێزپه‌کانی ئاسایش داوه ته‌قه له هه‌ر که‌سێـک بکه‌ن که سه‌رپـێچی بکات.