ڕێبه‌رایه‌تی کاتی تونس کار ده‌کات بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی هاوبه‌ندی، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌رۆکی پـێشـوو زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی له ده‌سه‌ڵات لادرا که بۆ ماوه‌ی 23 حوکمڕانی ئه‌و وڵاته‌ی ده‌کرد.
سه‌رۆکی په‌رله‌مان فوئاد ئه‌لمبزع ڕۆژی شه‌ممه وه‌ک سه‌رۆکی کاتی سوێندی یاسایی خوارد، ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆک بن عه‌لی به‌ره‌و عه‌ره‌بسـتانی سـعودیه هه‌ڵهات.
به‌ڕێز ئه‌لمبزع ڕایگه‌یاند که‌وا ئه‌و داوای له سه‌ره‌ک وه‌زیر تونس کردووه حکومه‌تێـکی هاوبه‌ندی پـێـکبهێنێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه دادگای ده‌سـتوری وڵات ڕایگه‌یاند که‌وا پـێویسـته له ماوه‌ی 60 ڕۆژدا هه‌ڵبژاردنی نوێی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجام بدرێت.
هه‌تا ڕۆژی شه‌ممه‌ش ڕاپـۆرت هه‌بوون ئاماژه‌یان به بیسـتنی ده‌نگی ته‌قه له تونسی پایته‌خت ده‌کرد و هێزه‌کانی پـۆلیس و له‌شـکر له‌سه‌ر شه‌قامه‌کاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه و به شه‌و تاڵانی کراوه، به‌ڵام بۆ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه هیچ هه‌واڵێـک سه‌باره‌ت به ڕوودانی توندوتیژی نوێ نیـیه.