Accessibility links

دۆناڵد ترەمپ گەشتێـک بە نێو ئەو ویلایەتانە دەکات کە تیایاندا سەرکەوتوو بوو


سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکا گەشتێکی دەسـتپـێکردووە بە نێو ئەو ویلایەتانەی تیایاندا سەرکەوتنی بەدەسـتهێنا، یەکەم ویلایەتی ئیندیانا دەبێت کە لەوێ وەک دەڵێن کۆمپانیایەکی ڕزگارکردووە لەوەی بەرەو مەکسیک بڕوات.

کۆمپانیای Carrier AC کە تایبەتە بە دروسـتکردنی ئامێری فێنککردنەوە و هەزار کەس کاری لێدەکەن ڕایگەیاند وەزای هێناوە لەوەی بەرەو مەکسیک بڕوات پاش ئەوەی ڕێکەوتنێـکی لەگەڵ ترەمپ مۆرکردووە.

ترەمپ سەردانی بارەگای کۆمپانیاکە دەکات لە شاری ئیندیاناپـۆڵس کە لە ئێستادا کردوویەتی بە سومبوڵێـک بۆ ڕێبازی خۆی لە دژی چوونە دەرەوەی کۆمپانیا ئەمەریکایـیەکانە بۆ وڵاتانی دیکە.

شەوی چوارشەممە ترەمپ لەسەر تویتەرکەی نووسیویەتی "چاوم لە ڕێـیە بەرەو ئیندیانا تاوەکو لە پاڵ ئەو کرێکارە مەزنانەی کاریەر بوەستم. ئیتر ئامێری فێنککردنەوە زۆر دەفرۆشن."

ترەمپ ئەم سەردانەی بە یاوەری مایک پێنسی جێگرەکەی دەکات کە لە ئێستادا فەرمانڕەوای ئەو ویلایەتەیە.

بەڵام کۆمپانیایەکی دیکەی ئەو ویلایەتە هێشتا لە بەردەم مەترسی ڕۆیشتنە بەرەو مەکسیک. کۆمپانیای یونایتد تەکنەلۆجیز کە تایبەتە بە دروسـتکردنی مایکرۆپـرۆسێسەری کۆمپـیوتەر و لە شاری هۆنتینگتۆنە و نزیکەی 700 کرێکاری هەیە، مانگی دووی ڕابردوو ڕایگەیاند لە ساڵی 2018 بەرەو مەکسیک دەڕوات.

XS
SM
MD
LG