Accessibility links

دۆناڵد ترەمپ ڕەتیدەکاتەوە لە پـێکهێنانی حکومەتەکەی گرفتی هەبێت


سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکا ئەو ڕاپـۆرتانەی ڕەتکردەوە کە دەڵێن تیمی پـێکهێنانی حکومەتەکەی لە حاڵەتێـکی بێ سەروبەریدایە لە دەسـتنیشانکردنی ئەو کەسانەی بڕیارە پـۆستە باڵاکان بگرنەدەست.

دۆناڵد ترەمپ لە تویتەرەکەی نووسیویەتی ئەو ڕاپـۆرتەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردووەتەوە سەبارەت بە گواستنەوەی دەسەڵات بە تەواوی هەڵەیە. بەڵکو ئەرکی دەسـتنیشانکردنی وەزیرەکان و پـۆستە باڵاکانی دیکەی حکومەت زۆر بە ڕێکوپـێکی بەڕێوەدەچێت و تەنها خۆی دەزانێت دوایـین لیستی ناوەکان کێیان تێدا دەبێت.

هەروەها ئەو نووسینەی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزیشی ڕەتکردەوە کە دەڵێت ڕێبەرانی جیهان گرفتیان لەبەردەمدایە بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ ترەمپەوە. نووسیویەتی نیویۆرک تایمز ڕاست ناکات و چەندان ڕێبەرانی بیانی پەیوەندی تەلەفۆنیـیان لەگەڵ کردووە، لەوانە ڕێبەرانی ڕووسیا، بەریتانیا، چین، عەرەبستانی سعودی، ژاپـۆن.

جیسن میلەر گوتەبێژی ترەمپ ئەویش گوتی کارەکان زۆر بە ڕێکوپـێکی بەڕێوەدەچن و ئەوەی پـێچەوانەی ئەمە بڵێت ئەوە لە داخەدایە یان بۆ وەرگرتنی پـۆستێـک کاندید نەکراوە یانیش ئەنجامی هەڵبژاردنەکە بە خواستی ئەو نەبووە.

XS
SM
MD
LG