Accessibility links

سەرۆکی ئەمەریکا دەگاتە ئیسرائیل


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە سعودییەوە گەیشتە ئیسرائیل و لەوێش چاوی بە سەرۆک وەزیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ و سەرۆکی فەڵەستین مەحمود عەباس دەکەوێت لە هەوڵیدا بۆ زیندووکردنەوەی ئاشتی

فڕۆکەکەی سەرۆک ترامپ لە فڕۆکەخانەی جۆرییۆن لە تەل ئەبیب نیشتەوە و ئەمەش بە یەکەم گەشتی ئاسمانی ڕاستەوخۆ دادەنرێت لە ڕیازەوە بۆ ئیسرائیل.

سەرۆک ترامپ لە قۆناغی یەکەمی گەشتە نۆ ڕۆژییەکەیدا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا دوو ڕۆژ لە سعودیە مایەوە و ئەمەش یەکەم گەشتی سەرۆک ترامپە بۆ دەرەوە لەو کاتەوە کە بۆتە سەرۆکی ئەمەریکا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG