Accessibility links

سەرۆک ترامپ: سێشنز دەیتوانی زیاتر ورد بوایە سەبارەت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕوسیادا


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی جێف سێشنزی وەزیری دادی ئەمەریکا دەیتوانی زیاتر ورد بێت لەوەی کە وتویەتی سەبارەت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ کاربەدەستانی ڕوسیا بەڵام لۆمەی دیموکراتەکانی کرد لە گەورەکردنی بابەتەکەدا بەهۆی هۆکاری سیاسییەوە.

ئەمڕۆ سەرۆک ترامپ لە بەیاننامەیەکدا وتی " جێف سێشنز کەسێکی ڕاستگۆیە. هیچ هەڵەیەکی نەکردووە، دەیتوانی بەشێوەیەکی وردتر وەڵامی بدایەتەوە بەڵام ئاشکرایە بابەتەکە لە ئەنقەست نەبووە."

وتیشی " دیموکراتەکان زیادەڕەوی دەکەن."

شایەنی باسە جێف سێشنزی وەزیری دادی ئەمەریکا لەلایەن دیموکراتەکانەوە بەوە تۆمەتبار کراوە کە پەیوەندی هەبووە لەگەڵ کاربەدەستانی ڕوسیادا لەکاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەی سەرۆک ترامپ بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG