تڕا‌مپ ڕۆژی شه‌مه گه‌یشته ریاز بۆ ئه‌وه‌ی یه‌که‌م سه‌ردانی بیانی خۆی وه‌ک سه‌رۆک ده‌ست پێ بکات.
سه‌لمان بێن عه‌بدولعه‌زیز، پادشای عه‌ڕه‌بستانی سعودی به‌رزترین خه‌ڵاتی مه‌ده‌نی ئه‌و وڵاته‌ی له ماوه‌ی چاوپێکه‌وتنێک له دادگای پادشایی پێشکه‌ش به سه‌رۆک تڕا‌مپ کرد.
عه‌ره‌بستان یه‌که‌م شوێنێکه که سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا به شێوه‌یه‌کی پێشترنه‌دیتراو له چوون بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه دا سه‌ردانی ده‌کات.
پێشتر سه‌رۆک ئۆباما قه‌ده‌خه‌ی سه‌ردانی خسته سه‌ر شه‌ش وڵاتی هه‌ره زۆرینه‌ی موسڵمان که عه‌ڕه‌بستان له نێویان دا نه‌بوو، وڵاتێک که په‌ێوه‌ندی قووڵ و درێژخایه‌نی وزه و به‌رگری له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا هه‌یه.
له ماوه‌ی سه‌ردانی دوو ڕۆژه‌ی تڕا‌مپ بۆ عه‌ڕه‌بستان، ڕێکه‌وتنێکی چه‌کان به بایی زیاتر له 100 میلیارد دوڵار ئاشکرا ده‌کرێت، و ڕێبه‌رانی عه‌ڕه‌بستان زیاتر له 10 ڕێبه‌ری جیهانی موسوڵمانیان بانگ هیشتتن کردوه که چاویان به تڕا‌مپ بکه‌وێت.
تڕا‌مپ رۆژی شه‌مه له چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵ سه‌لمان شا و ئه‌ندامانی دیکه‌ی پاشایه‌تی به‌رده‌وام ده‌بێت. ڕۆژی یه‌کشه‌مه، ئه‌و چاوی به‌ێبه‌رانی موسوڵمان بۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی لوتکه‌یی ده‌که‌وێت که تیشک ده‌خرێته سه‌ر به‌ره‌نگاری تێرۆرسم.
کارناسی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست مایک پرێگنت له ئه‌نستیتۆی هادسن به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوت که هه‌وڵ بۆ پێک هێنانی هاوبه‌ندییه‌کانی نوی له نێو خاوه‌ن هێزانی هه‌ریم که دژی ئێرانن له به‌ر ئه‌وه ڕووده‌دات که "ئه‌وان ئێران دوای داعش وه‌ک گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه ده‌بینن و به هۆی ئێران داعش هه‌رگیز له ناو ناچێت."
سه‌رۆک کۆماری ئه‌ندۆنێزیا، جۆکۆ ڤیدۆدۆ پشت ڕاستی کرد که ئه‌و له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی یه‌ک شه‌مه دا به‌شداری ده‌کات و گوته‌بێژی حکومه‌ت ڕایگه‌یاند، " ئێمه ئه‌وه وه‌ک کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گرنگ چاولێده‌که‌ین چونکه یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌یه که له نێوان حکومه‌تی نوێی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ئیسلامی دا ڕووده‌دات که باسی ئه‌و بابه‌تانه ده‌کات بۆ هه‌موومان جێگای نیگه‌رانین، به تایبه‌تی شه‌ڕ له دژی توندڕه‌وی و تێرۆرێست.