Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت ڕێز لە بریاری دیاریکردنی بەرپرسی لێکۆڵینەوەکان دەگرێت


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی ڕێز لە بڕیاری دیاریکردنی بەرپرسی لێکۆڵینەوەکان دەگرێت بۆ لێکۆڵینەوە لەو قسەیەی کە گوایە کەمپینی هەڵبژاردنەکەی سەرۆک ترامپ پەیوەندیی هەبووە بە ڕوسیاوە.

بەڵام سەرۆک ترامپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی وتی لێکۆڵینەوەکان هەتاکوو ئێستا هیچ نەبوون جگە لە گەڕانێک بەدوای جادووگەردا نەبێت.

سەرۆک وتی " ئێمە وڵاتێکی زۆر بەش بەشمان هەیە بەهۆی ئەمە و شتی ترەوە."

دووبارە ڕەتی کردەوە هیچ پەیوەندییەکی هەبووبێت بە ڕوسیاوە.

سەرۆک ترامپ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " هێج کێشەیەکی نیە لەگەڵ ئەوەی خەڵک دەیەوێت چی بکات." بەڵام وتی بەڕێوبەرایەتییەکەی دەبێت دەست بکاتەوە بە فەرمانڕەوایی کردنی وڵاتەکە زۆر زۆر بەباشی.

کاتێک کە ڕۆژنامەنوسێک پرسیاری لە سەرۆک ترامپ کرد سەبارەت بەوەی کە ئاخۆ داوای لە جەمیس کۆمی بەڕێوبەری پێشووی ئێف بی ئای کردووە واز لە لێکۆڵینەوەکەی ڕوسیا بهێنێت، سەرۆک ترامپ لە وەڵامدا وتی " نەخێر " و دواتر داوای پرسیاری داهاتووی کرد.

بەڵام سەرۆک ترامپ وتی کۆمی لە گەواهیدانەکەی بەردەم کۆنگرێسدا باش نەبووە پێش ئەوەی سەرۆک دەریبکات.

ڕۆژی چوارشەممە بەڕێوبەری پێشووتری ئێف بی ئای ڕابەرت میولەر دەستنیشانکرا وەکو بەرپرسی لێکۆڵینەوەکان و لێکۆڵینەوە لە کۆمەڵێک پرسیار دەکات سەبارەت بە سەرۆک و لەوانەش گومانی ئەوەی پەیوەندیی هەبێت بە ڕوسیاوە و هەروەها لێکۆلینەوەش دەکات سەبارەت بە لەکار لابردنەکەی جەیمس کۆمی بەڕێوبەری پێشووی ئێف بی ئای لەلایەن سەرۆک ترامپەوە.

دوو سیناتۆری ئەمەریکیش سیناتۆری دیموکراتەکان ڕیچارد بلومێنثاڵی کۆنێکتیکوت و سیناتۆری کۆمارییەکان لیندسی گراهامی ساوث کارۆلاینا ئێستا لێکۆڵینەوەکانی میولەر بە " لێکۆڵینەوە لە تاوان " ناودێر دەکەن.

هەواڵگری ئەمەریکا دەڵێت مۆسکۆ دەستی هەبووە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا لە بەرژەوەندی سەرۆک ترامپ و هەوڵیداوە سەربکەوێت بەسەر کانددیدی دیموکراتەکان هیلاری کلینتندا.

سەرچاوە / VOA

XS
SM
MD
LG