Accessibility links

سەرۆک ترامپ جەنەڕاڵ هێربەرت ڕەیمند مکماستەری دەستنیشانکرد وەک ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی


سەرۆک دانۆڵد ترامپ جەنەڕاڵ هێربەرت ڕەیمند مکماستەری وەک ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی نوێ دەستنیشانکرد لەجێگەی مایکڵ فڵن.

سەرۆک ترامپ دووشەممە لە یانەی پاڵم بیچ ئەم دەستنیشانکردنەی ڕاگەیاند و وتی مکماستەر "کەسێکی زۆر بەهرەمەندە و ئەزمونێکی زۆری هەیە"

سەرۆک ترامپ کە هیچ ئەزموونێکی سەربازی نیە بەڵام پیشانی داوە کە پێی باشە پۆستە هەستیارەکان بداتە دەست جەنەڕاڵەکان.

مکماستەر لە جەنگی یەکەمی کەنداو و ئەفغانستان و عێراقدا بەشداری کردووە، دکتۆرای هەیە لە مێژووی سەربازیدا، هەروەها نوسراوی نوسیوە کە تیایدا ڕەخنە لە پلاندانان بۆ جەنگەکانی عێراق و ئەفغانستان دەگرێت.

شایەنی باسە هەفتەیەک لەمەوبەر مایکڵ فڵن دەستی لەکارەکەی کێشایەوە وەکو ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی دوای ئەوەی دەرکەوت مایک پێنسی بە هەڵەدا بردبوو سەبارەت بەو گفتوگۆیانەی ئەنجامیدابوو لەگەڵ باڵیۆزی ڕوسیادا پێش ئەوەی سەرۆک ترامپ ببێتە سەرۆک.

سەرچاوە/ AP

XS
SM
MD
LG