Accessibility links

سەرۆک ترامپ: ئێران یاری بە ئاگر دەکات


سەرۆکی نوێی ئەمەریکا لە دوایـین هەڵوێستیدا بەرامبەر ئێران دەڵێت ئەو وڵاتە یاری بە ئاگر دەکات.

دانۆڵد ترامپ ئەمڕۆ هەینی لەسەر تویتەری خۆی نووسیویەتی " ئێران یاری بە ئاگر دەکات – پـێینازانن سەرۆک ئۆباما چەندە لەگەڵیاندا میهرەبان بووە. من وەها نابم."

ئەم ڕاگەیاندنەی سەرۆک ترامپ لە کاتێـکدایە کە چاوەڕێ دەکرێت بەڕێوەبەرایەتی نوێی ئەمەریکا سزای زیاتر بەسەر ئێراندا بسەپـێنێت، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر ئەو تاقیکردنەوە موشەکیـیەی ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو تاران ئەنجامی دابوو.

شان سپایسەر گوتەبێژی کۆشـکی سـپی لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیـیەکەی ڕۆژی پـێنجشەممەی گوتی ئەم تاقیکردنەوە موشەکیـیە بەبێ وەڵامدانەوە تێـپەڕنابێت.

هەروەها سەرۆک ترامپ لە وەڵامی پـرسیارێـکی ڕۆژنامەوانان، کە ئایا واشنتن بیر لە بژارەی لەشکری دەکاتەوە لە کاردانەوەی بەرامبەر ئێران، گوتی " هەموو بژارەکان لەبەردەستدان."

XS
SM
MD
LG