دووەم مشتومڕی ڕاستەوخۆی سەرۆکایەتی لە نێوان هەر یەک لە هێلەری کلنتن کاندیدی دیموکرات و دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆماری بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی 2016 بەڕوێوەچوو و جارێـکی دیکه هێله‌ری کلنتن جه‌ختی له‌سه‌ر ڕۆڵی کورد له شه‌ڕی داعش کرد و گوتی کورد باشترین دۆستی ئه‌مه‌ریکایه.
مشتومڕەکە شەوی یەکشەممە لە زانکۆی واشنتنی شاری سانت لویسی ویلایەتی میزوری سـازکرا و لە لایەن هەر یەک لە مارثا ڕاددەتز Martha Raddatz بێژەری کەناڵی ABC و ئەندرسۆن کوپەرAnderson Cooper بێژەری کەناڵی CNN بەڕێوەچوو و بۆ ماوەی 90 خولەک بەردەوامبوو.
لەم مشتومڕە ژمارەیەک لەو ئەمەریکایـیانە بەشداریـیان پـێکرا کە هێشتا یەکلا نەبوونەتەوە پـشتیوانی لە کام لەو دوو کاندیدە بکەن. دەزگای گاڵەپGallup بۆ ڕاوەرگرتنە گشـتیـیەکان بە ئەرکی هەڵبژاردنی ئەم کەسانە هەستابوو. نزیکەی نیوەی پـرسیارەکان لە لایەن ئەمانەوە ئاڕاستەی هەردوو کاندید کران و ژماره‌یه‌کی زۆری پـرسیاریش لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیـیەکانەوە وەرگیران، ئەمەش یەکەم جارە لە مێژووی ئەمەریکا لە مشتومڕی ڕاستەوخۆی سه‌رۆکایه‌تی لەم ڕێگەیەوە پـرسیار لە کاندیدەکانی سەرۆکایەتی بکرێت.
بەراورد بە مشتومڕه‌که‌ی یه‌که‌م هه‌ردوو کاندید ئەم جارە توندتر ڕووبه‌ڕووی یه‌کتربوونه‌وه و ته‌نانه‌ت که هاتنه هۆڵه‌که ته‌وقه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌کتر نه‌کرد. پاشان که‌وتنه ڕه‌خنه گرتن له سیاسه‌ته‌کانی یه‌کتر و ته‌نانه‌ت چه‌ند جارێـکیش بازنه‌ی ڕه‌خنه‌کان فراوانتربوون و گه‌یشته سه‌ر بێل کلنتن سه‌رۆکی پـێشووی ئه‌مه‌ریکا و هه‌روه‌ها جۆرج بوش سه‌رۆکی پـێشوو.
بابه‌ته‌کانی ناوخۆ، وه‌کو ئابوری و باج و بیمه‌ی ته‌ندروستی و هه‌لی کار و سیسته‌می دادوه‌ری و کێشه‌ی کۆچبه‌ران، ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی مشتومڕه‌که بوون.
بابەتەکانی دەرەوەش، ئەوانەی پەیوەستن بە ڕووسیا و ئێران و چین و لیبیا و سوریا و عێراق کرابوونە بابەتی ناکۆکی.
سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی داعش هەرچەندە له نێو پـرسیاره‌کاندا نه‌بوو، به‌ڵام ده‌هێنرایه نێو باسه‌کانه‌وه.
پـرسیار له هه‌ردوو کاندید کرا، ئه‌گه‌ر بێت و سه‌رۆک بیت چی له باره‌ی سوریاوه ده‌که‌یت؟
هێله‌ری کلنتن له وه‌ڵامدا گوتی "ئه‌و ڕه‌وشه‌ی له سوریا هه‌یه جێی داخه، هه‌موو ڕۆژێـک ڕه‌فتاره‌کانی ئه‌سه‌د ده‌بینین که به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئێرانیـیه‌کاندا له زه‌وی و ڕووسه‌کان له ئاسمانه‌وه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. چه‌ندان شوێن بۆردومان ده‌که‌ن و به تایبه‌تی حه‌له‌ب که به سه‌دان هه‌زار له‌و شاره‌دان، له‌وانه‌یه 250 هه‌زار که‌س ببن. ڕووسیا به مه‌به‌ست هه‌وڵی وێرانکردنی حه‌له‌ب ده‌دات تاوه‌کو کۆتایی به دوایـین هێزی سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا بهێنێت که له دژی ئه‌سه‌د دەجەنگن. ڕووسیا گرنگی به داعش نایه‌ت و ته‌نیا ده‌یه‌وێت ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه، وه کاتێـک وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بووم و ئه‌مڕۆش هه‌ر داواده‌که‌م ناوچه‌یه‌کی قه‌ده‌غه‌فڕین و پارێزراو له سوریا دابمه‌زرێت. پـێویستمان به‌وه‌یه فشاربخه‌ینه سه‌ر ڕووسیا، چونکه دانوسـتاندن ناکه‌ن بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێـکی دیپـلۆماسی ئه‌گه‌ر فشارێـک نه‌بێت. هه‌روه‌ها ده‌بێت له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانمان له‌سه‌ر زه‌وی باشتر کاربکه‌ین. به‌ڵام ده‌مه‌وێت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بکه‌م ئه‌وه‌ی ئێستا گرنگه شه‌ڕه‌نگێزی و خواستی ڕووسیایه. ڕووسیا بڕیاری داوه به ته‌واوی بێته نێو شه‌ڕی سوریاوه و ده‌شیەوێت ده‌سـتێوه‌ردان بکات له‌وه‌ی کێ سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکابێت. من ڕووبه‌ڕووی ڕووسیا و پـوتن بوومه‌ته‌وه و که بووشم به سه‌رۆک هه‌روه‌ها ده‌که‌م. بێ گومان ده‌کرێت له‌گه‌ڵ ڕووسیا هاوکاری بکه‌ین کێشه نیـیه و ئه‌وه‌م کردووه کاتێـک وه‌زیری ده‌ره‌وه بووم به مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌کی ناو‌کی و دانانی سنوورێـک بۆ به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران به‌بێ ئه‌وه‌ی گولـله‌یه‌ک بته‌قێنرێت. بۆیه ده‌کرێت به فشارێکی زیاتر دانوستاندن بکه‌م و له هه‌مان کاتدا پشـتیوانی له ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه بکه‌م له‌و تاوانی جه‌نگانه‌ی حکومه‌تی سوریا و ڕووسه‌کان ئه‌نجامیان ده‌ده‌ن."
دۆناڵد تره‌مپ ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه و گوتی" ئه‌م (هێله‌ری) به توندی باس له ڕووسیا ده‌کات، به‌ڵام به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌مان دواکه‌وت، ئه‌مه‌ش باش نیـیه، ده‌بوایه حکومه‌ته‌که‌مان ڕێگه‌ی به‌مه نه‌دایه، ڕووسیایه‌کی ناو‌کی نوێمان له به‌رده‌مدایه و ئێمه‌ش له ڕووی ناوکیـیه‌وه دواکه‌وتین. ئه‌م به توندی له دژی پـوتن و ئه‌سه‌د قسه ده‌کات. له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رهه‌ڵداوان قسه ده‌کات و نازانێت کێن، هه‌موو جارێـک باسی سه‌رهه‌ڵداوان ده‌که‌ین چ له عێراق یان سوریا، ئێمه ئه‌وانه پـڕچه‌ک ده‌که‌ین. ئه‌زانن چی ڕووده‌دات ئه‌وان له‌وانی دیکه خراپـتر ده‌بن. بڕوانن له لیبیا له پاش قه‌زافی چی ڕوویدا، بێ گومان ده‌زانێت داعش ده‌سـتیگرتووه به‌سه‌ر به‌شێـکی نه‌وتی لیبیا. هه‌رچی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه کردوویه‌تی هه‌ڵه و کارەسات بووه. ئەگەر بڕوانیت لەم هەفتەیە چی لەگەڵ ڕووسیا کراە، ڕاستە منیش دەڵێم ئەم(هێلەری) لەوێ نەبووە، بەڵام ڕەنگە ڕاوێژی پـێکرابێت. ڕێکەوتنی ئاشتیـیان واژوکرد. لە بارەی ئێرانیشەوە خراپـترین سەودابوو 150 ملیار دۆلار بۆ ئێران دەڕوات لەگەڵ 1.7 ملیار دۆلار بە کاش کە پارەی پـڕ ئەم ژورە دەکات. لەم سەودایە بڕوانن ئێستا ئێران و ڕووسیا لە دژمانن و ئەم دەیەوێت لە پـێناو سەرهەڵداوان شەڕ بکات لەبەر تەنها کێشەیەک و نازانێت ئەو سەرهەڵداوانە کێن. من بە هیچ شێوەیەک ئەسەدم بەدڵ نیـیە، بەڵام ئەسەد داعش دەکوژێت، ڕووسیا داعش دەکوژێت، ئێران داعش دەکوژێت و ئەم سیانە هاوپەیمانن چونکە سیاسەتی دەرەوەی ئێمە لاوازە.
پاشان مارثا ڕاددەتز پـرسیارەکەی بۆ دۆناڵد ترەمپ دووبارە کردووە" ئه‌گه‌ر بێت و سه‌رۆک بیت چی له باره‌ی سوریاوه ده‌که‌یت و به تایبه‌تی ئه‌و قه‌یرانیـیه له حه‌له‌ب هه‌یه؟"
گوتیشی "با بەبیرت بهێنمەوە کە هاوڕێـکەت (مایک پێنس) گوتبووی کارە ئیستیفزازیـیەکانی ڕووسیا دەبێت بە هێزی ئەمەریکایی ڕووبەڕووبکرێتەوە، وە ئەگەر ڕووسیا لە هێرشە ئاسمانیـیەکانی لەگەڵ حکومەتی ئەسەد بەردەوامبێت، دەبێت ئەمەریکا ئامادەبێت هێزی لەشکری خۆی لە دژی شوێنە لەشکرییەکانی ڕژێمی ئەسەد بەکاربهێنێت."
دۆناڵد ترەمپ گوتی " من لەگەڵ ئەوەدا نیم. لەو بڕوایەدام دەبێت لە داعش بدەین. ئێستا سوریا شەڕی داعش دەکات. کەسان هەن دەیانەوێت شەڕی هەردووکیان بکەین. سوریا سوریاکەی جاران نیـیە، بەڵکو سوریا ڕووسیایە و هەروەها ئێران هەیە کە هێلەری و جۆن کێری و ئۆباما بە خێرایی دەوڵەمەند و بەهێزیان کرد. من پـێموایە دەبێت ڕاوەدونانی داعش بکەین، دەبێت لە بارەی داعشەوە نیگەران بین."
پاشان مارثا قسەکەی پێ بڕی و پـرسیاری لێکرد "چی دەبێت ئەگەر حەلەب کەوت؟"
ترەمپ لە وەڵامدا گوتی " پـێموایە ئەوەی لە حەلەب ڕوودەدات کارەساتە، وە لە بنچینەوە حەلەب کەوتووە. با شتێـکت پێ بڵێم، سەیری موسڵ بکە، گەورەترین کێشە هەمە گەوجی سیاسەتی دەرەوەمانە، بڕوا دەکرێت داعشێـکی زۆر لە موسڵ بن، ئەوەتا لە واشنتن و لە عێراق ڕایدەگەیەنن ئەوا لە ماوەی سێ یان چوار هەفتە هێرشی موسڵ دەکەین، ئێ ئیدی هەرچی ڕێبەرە خراپەکانی داعشە موسڵ جێدەهێڵن، باشە بۆ بەبێ دەنگی و نهێنی ئەو کارە ناکەن و پاش هێرشەکە بە خەڵکی ئەمەریکا بڵێن ڕێبەرانی داعشمان کوشت و سەرکەوتنمان بەدەسـتهێنا."
مارثا لە وەڵامدا گوتی" هەندێـک جار هۆکاری خۆی هەیە لەشکر وەها دەکات، وەکو شەڕی دەرونی و بە بۆچوونی من بۆ ئەوەی خەڵکی سیڤیل شارەکە چۆڵ بکەن."
ترەمپ لێی هاتە وەڵام و گوتی " من هیچ هۆکارێـک نابینم، بڕوانە 200 جەنەڕاڵ و ئەدمێڕاڵ پشـتیوانیم لێدەکەن، 21 کەس کە مەداڵیایان وەرگرتووە پشـتیوانیم لێدەکەن، دەپـرسن بۆچی بە نهێنی کارەکان ئەنجام نادەن، بۆچی ڕێبەرانی داعش ناکوژن."
مارثا دیسان لێی پـرسی" ئەی ستراتیژیەتی تۆ بۆ موسڵ چیـیە؟"
ترەمپ وەڵامی دایەوە و گوتی " ئەوان وا دەزانن ڕێبەرانی داعش لە نێوان موسڵ و ڕەققەدان، ئەوان چیتر لەوێ نەماون، خۆیان شاردووەتەوە، هەموو کەس باس لەوە دەکەن چۆن عێراق کە ئەوەش ئێمەین بەبێ ڕێبەر دەچین شەڕی موسڵ دەکەین. 200 ئەدمێراڵ و جەنەڕاڵ بڕوا ناکەن. جەنەڕاڵ جۆرج پاتن و جەنەڕاڵ دۆگلاس مێگارثەر لە گۆڕەکانیان ڕادەچڵەکێن لە ئەنجامی ئەو گەوجیـیەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەیکەین."
پاشان مارثا پـرسیاری لە هێلەری کلنتن کرد و گوتی " تۆ ئەتەوێت ئەسەد بڕاوت و سەرهەڵداوان پـڕچەک بکەیت کە ڕەنگە بۆ ئەوە کات درەنگ بێت، باستان لە هەوڵی دیپـلۆماسی کرد شکستی هێنا و ئاگربەست شکستی هێنا، ئایا هەڕەشەی بەکارهێنانی هێزی ئەمەریکایی لەگەڵ دروسـتکردنی ناوچەی ئارام بەکاردەهێنیت لە دژی ڕژێمی ئەسەد بۆ پشـتیوانیکردن لە هەوڵە دیپـلۆماسیـیەکان؟"
هێلەری لە وەڵامدا گوتی " من هێزی زەمینی ئەمەریکا لە سوریا بەکارناهێنم، پـێموایە ئەوە هەڵەیەکی زۆر گەورە دەبێت، وە پـێموانیـیە کە دەبێت هێزی ئەمەریکایی ناوچەی لە سوریا لە ژێر دەسـتدابێت و وەکو هێزێـکی داگیرکەر لێی بڕوانرێت، بۆیە لەو بڕوایەدام ئەو سـتراتیژێـکی ژیرانە نابێت، بەڵام پـێموایە بەکارهێنانی هێزی تایبەت وەکو ئێستا ئەنجامی دەدەین و هەروەها ڕاهێنەران کە لە عێراق ئەنجامی باشیان هەبووە، ئەمانە لە بەرژەوەندی ئێمەن و من پشـتیوانی دەکەم لەوەی ئێسـتا دەیکرێت."
مارثا قسەکانی بە هێلەری بڕی و پـرسیاری لێکرد " ئەی تۆ چی لە سەرۆک ئۆباما جیاوازتر دەکەیت؟"
هێلەری گوتی " هیوادارم کە من بووم بە سەرۆک، داعش لە عێراق دەربکەین، پـێشموایە هەلێـکی باش هەیە بۆ گرتنەوەی موسڵ. ترەمپ دەڵێت زیاتر لە جەنەڕاڵەکان لە بارەی داعشەوە دەزانێت، نەخێر نازانێت، ژمارەیەکی زۆر لە پـلان لە ئارادان، هەندێـک لەوانە هێمایەک بە سوونەکان لە ناوچەکە دەدەن و هەروەها بە پـێشمەرگە کوردەکان کە دەبێت هەموومان لەمەدا پـێکەوە بەشداربین و ئەم کارە پـلان و ئامادەکاریـیەکی زۆری دەوێت. پاشان ڕاستەوخۆ بەغدادی دەکەمە ئامانج، چونکە پـێموایە کاتێـک ڕێبەری قاعیدەمان کردە ئامانج کە خۆم لە زۆربەی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا دەستم هەبووە ئەنجامی باشی هەبوو. بۆیە پـێموایە ڕەنگە ئەوە یارمەتی بدات. هەروەها بیر لە پـرچەککردنی کوردیش دەکەمەوە، کوردەکان باشترین هاوبەشمانن لە سوریا و هەروەها لە عێراقیش. ئەزانم لە هەندێـک ناوەند زۆر نیگەرانی لەم بارەیەوە هەیە، بەڵام پـێموایە دەبێت چەک و کەلوپەلی پـێویستیان هەبێت بۆ ئەوەی بتوانن بە چەکدارانی کورد و عەرەبەوە شاری ڕەققە بگرنەوە لە پاش ئەوەی داعش لە عێراق وەدەردەنرێت."