Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت دەبێت شتێک ڕووبدات لەگەڵ ئەسەددا


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە لێدوانێکدا وتی " دەبێت شتێک ڕووبدات لەگەڵ سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەددا دوای هێرشە کیمیاییەکەی سوریا لەکاتێکدا کۆشکی سپی قسە لەگەڵ وەزارەتی بەرگریدا دەکات سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەربازی.

سەرەڕای ئەوەی کە سەرۆک ترامپ تا ئێستا داوای لە ئەسەد نەکردووە واز لە پۆستەکەی بێنێت بەڵام لێدوانەکانی هەتاکوو ئێستا بەهێزترین ئاماژەن لەسەر ئەوەی ئەمەریکا لەوانەیە نزیک ببێتەوە لە هەڵوێستێکی توندتر دژی ئەسەد.

سەرۆک ترامپ بەو ڕۆژنامەنووسانەی وت کە لەناو فڕۆکەکەدا لەگەڵیدابوون " پێم وایە ئەوەی ئەسەد کردی شتێکی زۆر خراپ بوو، ئەوەی لە سوریا ڕوویدا شەرمەزارییە بۆ مرۆڤایەتی و ئەو لەوێیە و فەرمانڕەوایی دەکات، لەبەر ئەوەی دەبێت شتێک ڕووبدات."

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG