Accessibility links

سەرۆک ترامپ لە مانگی حەوتدا ئامادەی کۆبوونەوەکەی کۆمەڵەی بیست دەبێت لە هامبۆرگ


کۆشکی سپی دوای پەیوەندییە تەلەفونییەکەی سەرۆک ترامپ لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکڵ ڕایگەیاند سەرۆک ترامپ لە ڕۆژانی حەوت و هەشتی مانگی حەوتدا ئامادەی کۆبوونەوەکەی کۆمەڵەی بیست دەبێت لە هامبۆرگی ئەڵمانیا.

لە بەیاننامەکەشدا هاتووە سەرۆک ترامپ قسەی لەگەڵ مێركڵدا کردووە و پیرۆزبایی لێکردووە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەڵمانیا لە ویلایەتی سارلاند کە پارتەکەی مێرکڵ بە جیاوازییەکی زۆر بردوویانەتەوە و ئەوەش وای لێدەکات لە هەڵبژاردنە گشتیەکاندا ئەگەری بردنەوەی زیاتر ببێت لە ویلایەتی چوارەمدا.

بەیاننامەکە ڕاشیگەیاند کە " دوو سەرکردەکە هەلەکەیان قۆستۆتەوە بۆ قسەکردن سەبارەت بە سەردانەکەی مێرکڵ لە 17ی مانگی سێدا بۆ کۆشکی سپی، سەرۆک ترامپ وتی بەپەرۆشەوە چاوەڕوانی سەردانەکەی دەکات بۆ هامبۆرگ و ئامادەی کۆبوونەوەکەی کۆمەڵەی بیست دەبێت لە ڕۆژانی 7و 8 ی مانگی حەوتدا".

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG