ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن به‌هۆی پـێـکدادانی دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ر له ڕۆژهه‌ڵاتی هیندسـتان به لایه‌نی که‌م 61 که‌س کوژراون و 150 که‌سی دیکه برینداربوون.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن پـێـکدادانه‌که به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ڕوویداوه کاتێـک شه‌مه‌نده‌فه‌رێـکی خێرا خۆی داوه به شه‌مه‌نده‌فه‌رێـکی دیکه‌ی وه‌سـتاودا له وێستگه‌ی ساینثیای ناوچه‌ی بیربهوم که ده‌که‌وێته دوری نزیکه‌ی 200 کیلۆمه‌تر له باکوری کولکه‌تای پایته‌ختی هه‌رێمی ڕۆژئاوای به‌نگال.
پـێـکدادانه‌که ئه‌مه‌نده به‌هێز بووه به جۆرێـک سه‌ری یه‌ک له فارگۆنه‌کانی به‌ره‌و ئاسـمان هه‌ڵـداوه و پاشـان که‌وتۆته سه‌ر پـردێـکی سه‌ر شوێنی پـێـکدادانی هه‌ردوو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که.
کارمه‌ندانی فریاکه‌وتن گه‌یشـتوونه‌ته شـوێنی ڕووداوه‌که و به ئامێر و که‌ل‌وپه‌لی قورسه‌وه ده‌سـتیان کردووه به ده‌رهێنانی قوربانیـیه‌کان له ژێر به‌شه تێـکشـکاوه‌کانی هه‌ردوو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که‌دا.
کاربه‌ده‌سـتان ئێسـتا سه‌رقاڵی لێـکۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چۆن شه‌مه‌نه‌فه‌رێـک به‌و خێرایی‌یه به‌سه‌ر هێڵـکدا ڕۆیشـتووه له‌و ده‌مه‌ی شه‌مه‌نه‌فه‌رێـکی دیکه له‌سه‌ر ئه‌و هێڵه‌دا وه‌سـتابوو.
وه‌زیری هێڵه‌کانی ئاسـنی هیندسـتان ماماتا بانرجی ڕه‌تی کردۆته‌وه کاری تێـکده‌رانه به دور بزانێت، به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتانی دیکه ده‌ڵێن هیچ به‌ڵـگه‌یه‌ک نیـیه بیسه‌لمێنێت ئه‌م ڕووداوه ده‌سـتێـکی له پشـته‌وه‌یه.
سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه ئه‌نجانا په‌سریچا په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له نیو ده‌لهی ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان هێرۆ زه‌نگه‌نه به کوردی ئاماده‌ی کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌که‌ی 1:11 خوله‌که.