گروپـێکی لێـکۆڵینه‌وه‌ی ناسراو به ئاشکراکردنی مادده کیمیاویه ژه‌هراویـیه‌کان له گه‌مه‌کانی منداڵاندا به‌م دوایـیانه سه‌نگی بایه‌خی خستۆ‌ته سه‌ر چاککردنی به‌رهه‌مه‌کانی نێو خۆی ئه‌مه‌ریکا، وه‌ک که‌ل‌وپه‌لی ڕاخه‌ر و هه‌روه‌ها کاغه‌زی ڕازاندنه‌وه‌ی دیواره‌کانی ماڵ. دوای تاقیکردنه‌وه‌ی پتر له 300 سامپڵ، ئه‌م گرووپه که کاره‌کانی بۆ مه‌به‌ستی قازانجکردن نیـیه گه‌یشته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی مادده کیمیاویـیه ژه‌هراویـیه‌کانی وه‌ک مادده‌ی قوڕقوشم و هه‌روه‌ها مادده‌ی ناسراو بهPVC که جۆرێگه له مادده‌ی پلاستیک و له هه‌موو جێگه‌یه‌کی ماڵدا هه‌یه، زۆر له‌و مادده کیمیاویانه رۆڵێان له سه‌رهه‌ڵدانی شێرپه‌نجه و ئه‌زما و له دایکبوونی کۆرپه‌ی ناته‌واو و هه‌روه‌ها کێشه‌کانی سک‌وزادا هه‌یه.
لێڤ که منداڵێکی ته‌مه‌ن 8 مانگانه و وه‌ک هه‌موو منداڵان هه‌رچی به‌رده‌ست بکه‌وێت ده‌یخاته ده‌میـیه‌وه، ئه‌وه‌ی ئه‌م منداڵه نایزانێت و لێی بێ‌ئاگایه ئه‌وه‌یه زۆر له‌و شتانه‌ی له ماڵه‌وه به‌رچاوی ده‌که‌وێت و ده‌یخاته ده‌می و ده‌یانجوێت یان ئه‌و هه‌وایه‌ی هه‌ڵیده‌مژێت، ره‌نگه ئاستێکی به‌رزی له مادده‌ی کیمیاوی ژه‌هراویـیان تیدابن ئه‌وانه‌ی زیانیان بۆ سه‌ر ته‌ندروستی هه‌یه.
خانم ڕه‌یچڵ گیبسن‌ی، دایکی منداڵه‌که ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری رێنمایـیه‌کانی مادده کیمیاویـیه‌کانه له ناوه‌ندی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بێ زیان ده‌ڵێت ئه‌م گه‌مه‌یه‌ی ده‌یبینن یه‌کێکه له‌و شتانه‌ی منداڵه‌که‌م زۆر حه‌زی لێده‌کات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌کات و ڕووناکی ده‌دات، به‌ڵام له راستیدا منیش نازانم که ئایا پێکهاته‌ی ئه‌م گه‌مه پلاستیکیـیه چیـیه. هاوکات خانم ره‌یچڵ ده‌شڵێت من مه‌ترسیم له مادده‌ی ناسراو به " فیثاله‌یت" هه‌یه، ئه‌وه‌ی به زۆری بۆ نه‌رمکردنی پلاستیک به‌کارده‌هێنرێت.
زانایان ده‌ڵێن مادده‌ی" فیثاله‌یت" کاریگه‌ری تێکده‌ری له‌سه‌ر گلاندی هۆرمۆنه‌کانی له‌شی مرۆڤ هه‌یه و ده‌شێت ببێته هۆکاری دروستبوونی شێرپه‌نجه و زیان به کۆئه‌ندامی سک‌وزا بگه‌یه‌نێت.