Accessibility links

هیومن ڕایتس واچ: ڕۆژئاوا زۆر نه‌رمه‌ به‌رامبه‌ر به‌و حکومه‌تانه‌ی پێشێلکاری له‌ مافه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ن

  • Motabar شێروانی

هیومن ڕایتس واچ: ڕۆژئاوا زۆر نه‌رمه‌ به‌رامبه‌ر به‌و حکومه‌تانه‌ی پێشێلکاری له‌ مافه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ن

هیومن ڕایتس واچ: ڕۆژئاوا زۆر نه‌رمه‌ به‌رامبه‌ر به‌و حکومه‌تانه‌ی پێشێلکاری له‌ مافه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ن

ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ (هیومن ڕایتس واچ) ڕه‌خنه‌ ئاراسته‌ی‌ ڕۆژئاوا ده‌کات‌ که‌ ئه‌وه‌ی پێویسته‌ نه‌یان کردووه‌ بۆ فشار خستنه‌ سه‌ر ڕژێمه‌ چه‌وسێنه‌ره‌کان تا مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی مرۆڤ بپارێز‌ن.

له ڕاپۆرته‌ 648 لاپه‌ڕه‌ییه‌که‌یدا، ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ‌ره‌خنه‌ له‌ وڵاته‌ دیموکراسیه‌کان ده‌گرێت له‌ به‌ر 'کاردانه‌وه‌ی نه‌رمیان' به‌رامبه‌ر به‌ ڕژێمه‌ چه‌وسێنه‌ره‌کان.

به‌ڕێوه‌به‌ری '-هیومن ڕایتس واچ' له‌ له‌نده‌ن تۆم پۆرتیۆس له‌ گفتوگۆی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت یه‌کێک له‌ مه‌سه‌له‌کانی ئه‌مساڵ ئه‌م ڕێکخراوه‌یه‌ زه‌قی کردۆته‌وه ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و حکومه‌ت و لایه‌نانه‌ی وه‌ک ئه‌مه‌ریکا، یه‌کێتی ئه‌وروپا و که‌نه‌دا که‌ به‌ په‌رۆشن باری مافه‌کانی مرۆڤ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان باشتر بکرێت، فشاری پێویستان نه‌خستۆته‌ سه‌ر ئه‌و حکومه‌تانه‌ی که پێشێلکاری له‌ مافه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ن تا ڕێبازیان بگۆڕن، له‌بری خۆیان له‌ په‌نا ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ شاردۆته‌وه که‌ ئه‌وان به‌ ڕێگای په‌یوه‌ندی به‌رهه‌مدار‌ و دیبلۆماسی بێده‌نگ هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ پێشێلکاریه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ن. پۆرتیۆس ده‌ڵێت ئاشکرایه‌ ئه‌مانه‌ دۆریان هه‌یه‌ به‌ڵام 'قسه‌' کاریگه‌ریان نه‌بووه‌ و ئه‌م شێوازه‌ نه‌بۆته‌ مایه‌ی باشتر بوونی باری مافه‌کانی مرۆڤ بۆیه‌ پێویستی به‌ فشارو ڕێبازی زیاتر هه‌یه‌.

ڕاپۆرته‌که‌ به‌ ناو باسی ئه‌مه‌ریکا، یه‌کێتی ئه‌وروپا، و نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات که سه‌رنجی زۆریان خستۆته‌ سه‌ر گفتوگۆ تاڕوبه‌روبونه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ پێشێلکارانی مافه‌کانی مرۆف.

یه‌کێک له‌و زیاتر له‌ 90 وڵاتانه‌ی'-هیومن ڕایتس واچ' ڕه‌خنه‌ی‌ له‌ باری مافه‌کانی مرۆڤی گرتووه‌، ئێرانه‌. ڕاپۆرته‌که ده‌ڵێت ڕژێمی ئێران به‌رده‌وام بووه‌ له‌ به‌کارهێنانی ئه‌شکه‌نجه‌دان و هه‌راسان کرد‌ن بۆ ئه‌وه‌ی فشار بخاته ‌سه‌ر جودابیران و ده‌سه‌ڵاتیش له‌ده‌ست خۆدا بهێڵێته‌وه.

له‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ که‌ ڕه‌خنه‌یه‌کی زۆر له‌ ڕۆژئاوا و ئه‌مه‌ریکا هه‌یه‌ چونکه‌ بایه‌خی زۆریان به‌ پرۆگرامی مشت و مه‌ڕ له‌سه‌ری ئێران داوه‌ و کێشه‌ی پێشێلکاریه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ دراوه‌ته‌ لا، پۆرتیۆس ده‌ڵێت ئاشکرایه‌ زۆر له‌وڵاتانی ڕۆژئاوا نیگه‌رانی پرۆگرامی ناوکی ئێرانن به‌ڵام ئه‌وه‌ نابێت بکرێت به‌ بیانو بۆ خستنه‌ لای مافه‌کانی مرۆڤ که‌ به‌ تایبه‌تی له‌وه‌تای هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2009 خراپتری لێهاتوه و بۆته‌ قه‌یرانێکی‌ زۆر جدی، ژماره‌یه‌کی زۆر ئێعدام کراون، داکۆکیکاران له‌ مافه‌کانی مرۆڤ کراونه‌ته‌ ئامانج به‌ تایبه‌تی پارێزه‌ران. ئه‌و ده‌ڵێت زۆر گرنگه‌ بۆ حکومه‌تانی سه‌رانسه‌ری جیهان چاره‌یه‌ک بدۆزنه‌وه‌ و ته‌نها سه‌باره‌ت به‌ کێشه‌ی ناوکی هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ ئێران نه‌که‌ن به‌ڵکو باسی ماڤه‌کانی مرۆفیشیان له‌گه‌ڵ بکه‌ن.

به‌رێوه‌به‌ری '-هیومن ڕایتس واچ' له‌ له‌نده‌ن تۆم پۆرتیۆس پێشنیاز ده‌کات وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌بێت ڕێبازی ڕوون وئاشکرا دیار بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گوشار بخه‌نه‌ سه‌ر حکومه‌تان بۆ کۆتایی هێنان به‌ پێشێلکاریه‌کانی مافه‌کانی مرؤڤ و هه‌رنه‌بێت باشتر کردنی باری مافه‌کانی مرۆڤ. ئه‌و ده‌ڵێت پێشێلکاریه‌کان ده‌بێت له‌قاو بدرێن و ناپه‌سند بکرێن. هه‌روه‌ها ده‌بێت فشاری ئابوریان بخرێته‌سه‌ر تا پێشێلکاریکان نه‌مێنن وه‌ ئه‌گه‌ر پێشێلکاریه‌کان له ‌ڕاده‌به‌ده‌ر خراپ و زۆر بوون، ده‌‌بێت پشتیوانی پێویست هه‌بێت تا له‌ به‌رده‌م(سیسته‌می) دادوه‌ری به‌رپرسیار بناسرێن و له‌ پڕۆسه‌ی دادوه‌ری دا،ئه‌گه‌ر پێویست بیت له‌ هی نێونه‌ته‌وه‌یی دا، چاره‌سه‌ری بۆ پێشێلکاریه‌کانی مافه‌کانی مڕۆڤ بدۆزرێنه‌وه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG