Accessibility links

سەرچاوەیەک: کارکردنی ئەمەریکا لەڕێی سەربازییەوە لەگەڵ ڕوسیادا بەندە بەوەی ڕوسیا چۆن سەیری ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەکات


سەرچاوەیەکی دیبلۆماسی ئەمڕۆ ڕایگەیاند ڕیکس تیلەرسنی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریای وتوە کە واشنتن لەڕێی سەربازییەوە کار ناکات لەگەڵ ڕوسیادا هەتاکوو ڕوسیا وەکوو تیرۆریست باس لەئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا بکات.

هەروەها وتیشی لە ماوەی گفتوگۆکاندا ڕوونی کردەوە کە هیچ هاوکارییەکی سەربازی نابێت هەتاکوو ڕوسیا بڕیار نەدات کە هەموو ئۆپۆزسیۆنێک تیرۆریست نیە.

شایەنی باسە دیبلۆماتکارەکە دوای یەکەم کۆبوونەوەی هاوبەشی تیلەرسن لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە دژی ئەسەدن وەکو تورکیا و فەرەنسا و سعودیە و بەریتانیا ئەم قسانەی کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG