Accessibility links

تیلەرسن سەبارەت بە خەرجی سەربازی فشار دەخاتە سەر ناتۆ


کاربەدەستێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی تیلەرسنی وەزیری دەرەوە لەم هەفتەیەدا فشار دەخاتە سەر ناتۆ بۆ زیادکردنی خەرجی سەربازی.

تیلەرسن یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدەدات لەگەڵ وەزیرەکانی دەرەوەی وڵاتانی ناتۆ لە ڕۆژی 31ی ئەم مانگە لە بڕۆکسل.

کاربەدەستەکە وتیشی تیلەرسن فشار دەخاتە سەر ناتۆ بۆ ئەوەی ڕوونی بکەنەوە کە چۆن پلان دادەنێن لە سەدا دوویی بەرهەمەکانی ناوخۆ بۆ خەرجی سەربازی دابنێن و هەروەها فشار دەخاتە سەر ناتۆ کە ڕۆڵیان زیاتر بکەن لە شەڕیاندا دژی داعش.

کاربەدەستەکە کە نەیویست ناوی بڵاوببێتەوە وتی وڵاتە یەکگرتووەکان چیتر بەو بڕە ڕازی نابێت کە دانراوە بۆ خەرجییەکانی ناتۆ.

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە ماوەی ڕابردوودا داوای لە ناتۆ کردبوو خەرجی سەربازی زیاد بکەن و باسیشی لەوە کردبوو کە لەگەڵ ڕوسیادا دەبێتە هاوپەیمان لە شەڕی دژ بە داعشدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG