Accessibility links

تیلەرسن بۆ لاڤرۆڤ: بەرگری لە بەها و بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانانی دەکەین


لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی وەزیرانی دەرەوەی کۆمەڵەی بیستدا لە شاری بۆن لە ئەڵمانیا، ڕێکس تیلەرسنی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بە هاوتا ڕوسیەکەی سێرجی لاڤرۆڤی وت واشینتن ئامادەیە لەگەڵ مۆسکۆدا کار بکات لە کاتێکدا ئەو کارکردنە سوودی بۆ گەلی ئەمەریکا هەبێت.

هەروەها لەسەر ئەو بابەتانەشی کە هەردوولا ڕێکناکەون لەسەری وتی وڵاتە یەکگرتووەکان بەرگری لە بەها و بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانانی دەکات.

تیلەرسن داواشی لە ڕوسیا کرد ئەو ئەرکانەی لەسەریەتی جێبەجێیان بکات کە لەڕێککەوتنامەی مینسکدا هاتوون بۆ وەستاندنی شەڕ لە ئۆکرانیا.

وە لەلای خۆشییەوە لاڤرۆڤ کۆبوونەوەکەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکادا ناودێرکرد و وتی بەرژەوەندی هاوبەش هەیە لەنێوانیاندا بەتایبەتی لە شەڕی دژ بە تیرۆردا.

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ئاماژەشی بەوەدا لەگەڵ تیلەرسندا باسیان لە بارودۆخەکانی سوریا و ئۆکرانیا ئەفغانستان کردووە بەڵام باسیان لە سزاکانی ئەمەریکا نەکردووە بۆ سەر ڕوسیا.

سەرچاوە/ الحرة‎‎

XS
SM
MD
LG