کاربه‌ده‌سـتانی تایلاند ده‌ڵێن ئه‌وان لێـکۆڵینه‌وه ده‌که‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن سێ ڕێبه‌ری خۆپـیشـانده‌رانی دژ به حکومه‌ت توانیویانه له ئوتێلێـک هه‌ڵبێن که به هێزه‌کانی ئاسایش چوارده‌وره درابوو.
ڕۆژی هه‌ینی یه‌ک له‌و سێ ڕێبه‌ره‌ی کراس سـوورانه له نهۆمی سێهه‌می ئه‌و ئوتێله‌وه به گوریس هاتۆته خوارێ و لایه‌نگرانی به په‌له له ناوچه‌که ده‌ربازیان کردووه به‌ر له‌وه‌ی هێزه‌کانی پـۆلیس بگه‌نه سه‌ری.
پاشـان گه‌ڕایه‌وه بۆ ناوچه‌که و له‌سه‌ر پاسێـکی بچووکدا بۆ خه‌ڵـکه‌که قسه‌ی کرد و په‌یمانی پـێ‌دان سه‌رۆک وه‌زیر ئه‌بهیسیت ڤیججاجیڤا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لابدرێت.
هه‌روه‌ها دوو ڕێبه‌ره‌که‌ی تریش ئه‌وانیش هه‌ڵهاتن، هاوکاتی ئه‌وه‌ی خۆپـیشـانده‌ران بۆ ماوه‌یه‌کی کورت دوو پـۆلیسـیان ده‌سـتبه‌سه‌رکرد.
بڕیاربوو سه‌رۆک وه‌زیر ئه‌بهیسیت به‌یانـنامه‌یه‌ک له ڕێی ته‌له‌فیزیۆنه‌وه ڕابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام دوایخست پاش ئه‌وه‌ی هه‌وڵی ده‌سـتگیرکردنی ئه‌و ڕێبه‌رانه پـوچه‌ڵ‌کرایه‌وه.
چێی ئاماژه پـێـکردنه زۆربه‌ی خۆپـیشـانده‌ران لایه‌نگری تاکسین شیناواترای سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـوون، ئه‌وه‌ی له سـاڵی 2006 له ده‌سه‌ڵات لادرا. خۆپـیشـانده‌ران ده‌ڵێن ئه‌بهیسیت ڤیججاجیڤا به شـێوه‌یه‌کی نایاسایی ده‌سه‌ڵاتی گرتۆته ده‌ست و ده‌بێت ده‌ست له کار بکێشێـته‌وه.