هێزه‌کانی ئاسایشی تایلاند گازی فرمێسک ڕێژیان دژی ئه‌و خۆپیشاندرانه‌ی دژه به حکومه‌ت به‌کار هێنا، ئه‌وانه‌ی خۆیان کردبوو به ناو شوێنی که‌ناڵێـکی ته‌له‌فیزیۆنی ئۆپۆزسیۆندا ئه‌وه‌ی حکومه‌ت له‌م هه‌فته‌یه‌دا دایخست.
به هه‌زاران که‌سانی کراس سوو‌ر به پـیکاب و ماتۆر سایکل چوونه ستودیۆکانی که‌ناڵی گه‌ل که به چه‌ند کیلۆمه‌ترێک ده‌که‌وێته باکوری بانکۆکه‌وه.
ئه‌وان داوایان له حکومه‌ت ده‌کرد جارێکی تر ئه‌و که‌ناڵه بکاته‌وه، که پاش راگه‌یاندنی حاڵه‌تی نائاسایی وڵات له‌لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیر ئه‌بهیسیت ڤیججاجیڤاوه داخرا.
کاربه‌ده‌ستانی له‌شکری تایلاند هۆشداریان داوه که ئه‌وان هێز بۆ بڵاوه پـێکردنی خۆپیشانده‌ران به‌کار ده‌هێنن، له ناویاندا گولـله‌ی پلاستیکی و گازی فرمێسک ڕێژ و لولـله‌ی ئاو.
حاڵه‌تی نائاسایی له وڵاته‌که ڕاگه‌ێنرا پاش ئه‌وه‌ی به سه‌دان خۆپیشانده‌ره هوروژمیان برده نێو په‌رله‌مانی تایلاندا و فشاریان برد بۆ یاسادانه‌ره‌کان که ڕابکه‌ن.